شبكة لالش الاعلامية

چەند زانیارییەک لسەر مه‌زنترين کەشتا گەشتیاری ل جیهانێ

چەند زانیارییەک لسەر مه‌زنترين کەشتا گەشتیاری ل جیهانێ

ئێن ئارتى2:
گەورەترین کەشتی گەشتیاریی جیهان دوای سێ ساڵ کارکردن تێیدا یەکەم گەشتی لە دەریای ناوەڕاست دەستپێکرد.

کەشتییەکە ناوی ” Symphony of The Seas”ە و لەلایەن کۆمپانیای “Royal Caribbean”وە دروستکراوە، دوای سێ ساڵ کارکردن تێیدا یەکەم گەشتی لە شاری بەرشەلۆنەی ئیسپانییەوە بە دەریای ناوەڕاستدا دەستپێکرد.

گەورەیی کەشتییەکەی بەناوبانگ نەکردووە، بەڵکو کوالێتی و ئەو خزمەتگوزارییانەی کە تێیدایە بەناوبانگی کردووە، بە جۆرێک گەورەترین یاری خلیسکێنەی سەر ئاو و خێراترین ئینتەرنێت و تابلۆی هونەری لەسەر ئاستی دەریا لەکەشتییەکەدا هەیە.

کەشتییەکە هەزار و ١٨٨ پێ درێژە، ٢٢ چێشتخانە و ٢٤ مەلەوانگە و دوو هەزار و ٧٥٩ کابینەی تێدایە.

لە توانایدایە شەش هەزار و ٦٨٠ میوان و دوو هەزار و ٢٠٠ ئەندام لە تاقمی کەشتیوانی لەخۆ بگرێت کە کۆی گشتی سەرنشینەکان دەگەیەنێتە نزیکەی نۆ هەزار کەس.

هەست بە قەرەباڵغی ناکەیت لەسەر کەشتییەکە چونکە ١٨ نهۆم و ٢٤ بەرزکەرەوە و نزمکەرەوە (مەسعەد) لەخۆ دەگرێت.

کۆمپانیای “Royal Caribbean” خاوەنی ٨ لە گەورەترین کەشتییەکانی جیهانە، بەڵام ئەمەیان لەوانی دیکە جیاوازترە.

کەشتییەکە لە ئەمساڵدا بە دەریای ناوەڕاستدا گەشتەکانی بۆ پالما دو مایۆرکا لە ئیسپانیا، بۆ فلۆرێنس و پیسا و ڕۆما و ناپلیس لە ئیتاڵیا دەستپێدەکات.

هەروەها لە پایزی ئەمساڵدا، بنکە سەرەکییەکەی دەگوازێتەوە بۆ مایامی، لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا لەوێش زنجیرەیەک گەشت ئەنجام دەدات.

نرخەکەی بۆ هەر گەشتیارێک نزیکەی هەزار و ٢٥٦ دۆلارە بۆ ماوەی حەوت شەو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زانایێن ساخله‌میێ هشیاریێ ژ زێدە خوارنا شەکرێ دده‌ن

Lalish Duhok

زەنگینترین زەلامێ جیهانێ دێ چیتە ڤالەهیا ئەسمانی

Lalish Duhok

بسپۆره‌كێ خوارنێ: ترى باشترین فێقيێ وه‌رزێ هاڤینێ يه‌

Lalish Duhok