شبكة لالش الاعلامية

پێشبینی دئێته‌ كرن به‌رى هەلبژارتنا بەغدا كوژمه‌كى دراڤى بۆ هەرێما کوردستانێ بهنێرت

پێشبینی دئێته‌ كرن به‌رى هەلبژارتنا بەغدا كوژمه‌كى دراڤى بۆ هەرێما کوردستانێ بهنێرت

باسنيوز:

ئەندامێکی لێژنەی دارایی و ئابووریی پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەکات، پێش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لە ١٢ی ئایاری ٢٠١٨ ئەنجام بدرێت، بەغدا بڕە پارەیەکی دیکە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکات و ”پەیوەندییەکان بەرەو باشتر ڕۆشتوون“.

لەمبارەوە نەجیبە نەجیب، ئەندامی لێژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی ناردنی ٣١٧ ملیار دینارەکەی حکوومەتی عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان لە ئەم مانگەدا، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ھیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی ناردنی ئەو ٣١٧ میلیار دینارە بۆ ھەرێمی کوردستان لەبەردەستدا نییە، بەڵام ئاماژەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و حکوومەتیش بەو ئاراستەیەدان، کە عێراق لە ناردنی ئەو پارەیە بەردەوام دەبێت، پێشبینیش دەکەم پێش ھەڵبژاردن ئەو بڕە پارەیە بنێرێت، چونکە ئێستا پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق باشتر بوون”.

ئەو ئەندام پەرلەمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستە ڕوو: “دوای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ناردنی ئەو ٣١٧ ملیار دینارە بۆ ھەرێمی کوردستان، دەکەوێتە سەر ئەو سەرۆک وەزیر و حکوومەتەی کە ھەڵدەبژێردرێت”.

ئەو پەرلەمانتارەی سەر بە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاشکراشی کرد: “لەبەر ئەوەی عێراق بەپێی دەستوور و یاسا مامەڵە ناکات، بۆیە بڕیارەکان دەکەوێنە دەستی یەک کەس، کە ئەویش سەرۆک وەزیرانە و بەپێی بەرژەوەندی مامەڵە دەکات”.

پاش ئەوەی پێش جەژنی نەورۆز، حکوومەتی عێراق بڕی ٣١٧ ملیار دیناری ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کرد، حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی مووچەی دەست پێ کرد و خشتەی پاشەکەوتکردنی مووچەی فەرمانبەرانیشی دەستکاری کرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆکێ بەرێ یێ سی ئای ئەی:دڤێت کوردستان ل گەل بەغدا و ئەنقەرە رێکبکەڤیت

Lalish Duhok

ئیراق.. 105 پارتێن سیاسی دێ پشکداری ھەلبژارتنان بن

Lalish Duhok

سه‌رۆك بارزانی: كوردستان وه‌لاتێ‌ هه‌مووانه‌

Lalish Duhok