شبكة لالش الاعلامية

ئێكه‌تيا مامۆستایان: ژبەر خۆپبشاندانێ، هیچ مامۆستایەك نه‌هاتيه‌ سزادان

ئێكه‌تيا مامۆستایان: ژبەر خۆپبشاندانێ، هیچ مامۆستایەك نه‌هاتيه‌ سزادان
هەولێر-KDP.info-

سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، ڕەتی دەكاتەوە هیچ مامۆستایەك لەسەر خۆپێشاندان و بایكۆتی خوێندن سزا درابێ و دەشڵێ، هەندێك مێدیا، ئەو جۆرە هەواڵانە بۆ ئاڵۆزكردنی دۆخەكە و مەرامی سیاسی بڵاو دەكەنەوە.

هەندێك مێدیای كوردستان، دوای ئەوەی نەیانتوانی كارێك بكەن خۆپێشاندان و بایكۆتی خوێندن بەردەوام بێت، بە تایبەت كە حكوومەت وەڵامی داواكاریی مامۆستایانی دایەوە و كۆتایی بە بایكۆتكردن هات، چەند رۆژێكە دەنگۆی وەها بڵاو دەكەنەوە كە لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان، بە تایبەت لە هەولێر و دهۆك، مامۆستایان بە هۆی خۆپێشاندان و بایكۆتەوە سزا دەدرێن، لەمبارەوە ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، ڕایگەیاند، نزیكەی 600مامۆستا بەشدارییان لە خۆپێشاندانەكاندا كردووە لە ناوچە جیاجیاكان و، هیچ مامۆستایەكیش سزا نەدراوە و هیچ بڕیارێكیش بۆ سزادانی مامۆستایان نییە.
ئەو بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: “رەنگە لە هەندێك شوێن لە قوتابخانەیەك مامۆستایەك سەرپێچی بكات، رێكاری ئیداریی بەرامبەر بگیرێتە بەر، ئەمە پێشتریش هەر هەبووە، بەڵام بۆ نموونە ئەوانەی لە هەولێر سزا درابوون، لەو رۆژەدا هەر خۆپێشاندان نەبووە، ئەوەی دهۆكیش بە هەمان شێوە”.

گەرمیانی لەسەر ئەو باوەڕەیە كە، هەندێك مێدیا دەیانەوێت كێشەكان ئاڵۆز بكەن و بۆ مەرامیی سیاسیی خۆیان ئەو هەواڵانە بڵاو دەكەنەوە، دەشڵێ: “هەر مامۆستایەك كێشەیەكی هەیە، با پەیوەندی بە ئێمەوە بكات و كێشەكانی چارە دەكەین. ئاخر هیچ كێشەیەك لە رێگەی مێدیاوە و بەو شێوەیە چارە نابێت و بگرە ئاڵۆزتر دەبێت، چونكە ئەوانە مەبەستیان سیاسییە، كێشەكان دەبەنە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن و ئەمەیش بۆ چارەكردن نییە، دووپاتیشی دەكەینەوە كە هیچ بڕیارێك بۆ سزادانی مامۆستایان نییە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

به‌غدا هێلا تێله‌فۆنا نۆرمال ژ هه‌رێمێ راگرت

Lalish Duhok

فراکسیۆنا پارتی سەرۆکایەتيا سێ لژنا وەرگرت

Lalish Duhok

كۆمسیۆنێ پارێ قه‌وارێن‌ سیاسی كێم كرن

Lalish Duhok