شبكة لالش الاعلامية

وه‌زیرێ ته‌ندروستی: “به‌غدا به‌لێن دايە پشكا ده‌رمانێن هه‌رێمێ بهنێرت”

وه‌زیرێ ته‌ندروستی: “به‌غدا به‌لێن دايە پشكا ده‌رمانێن هه‌رێمێ بهنێرت”
هه‌ولێر – AA

وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە بەغدا بەڵێنی داوە بەشە دەرمانی ھەرێم لەسەر پشکی سەدا ١٧ رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکات، ھاوکات لە ئێستاشدا شاندێکی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی و دارایی لە بەغدان بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی مووچەی کارمەندان.

وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان، رێکەوت حەمەڕەشید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەونیدا گوتی: ”لە ئێستادا شاندێکی حکوومەتی ھەرێم لە بەغدایە کە پێکھاتووە لە نوێنەری وەزارەتەکانی تەندروستی و دارایی و پەروەردە کە ھیوادارین لەماوەیەکی مەکدا مووچەی ئەو وەزارەتانە بنێرێت”.

سەبارەت بە نەبوونی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی ھەرێمی کوردستانیش، رێکه‌وت حەمەڕەشید گوتی: ”بەغدا بەڵێنی داوە کە لە پشکی سەدا ١٧ بەشە دەرمانی ھەرێمی کوردستان بنێرێت لە لایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و جێگرەکەی پێمان گوتراوە تەواوی ئاسانکاری بکەین بۆ ئەوەی بەغدا ھەر زانیارییەکی پێویستە پێیانی بدەین و ئێمەش ئامادەی ھەموو شتێکین”.

ئه‌مڕۆ شاندێكی وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ و دارایی به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ سه‌ردانی به‌غدایان كرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نێچیرڤان بارزانى فه‌رمانا هه‌رێمى بۆ دامه‌زراندنا 45 دادوه‌ران ده‌ركر

Lalish Duhok

دراڤێ مامۆستایێن وانه‌بێژ دێ ئێته‌ مه‌زاختن 

Lalish Duhok

ئیراقێ رۆژا کیمیابارانکرنا هەلەبجە کرە بێهنڤەدانا فەرمی

Lalish Duhok