راپۆرته‌كا ئه‌مریكی: قه‌ته‌ر ئێك ملیار دۆلار دايه میلیشیايێن عێراقی و سوورى و لوبنانی
باسنيوز:
ڕۆژنامه‌ى (واشنتۆن پۆست) له ژماره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28/ 4/ 2018 ڕ‌اپۆرتێكى له‌باره‌ى نامه‌ى نهێنى وڵاتى قه‌ته‌ر ئاشكرا كردووه، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، دۆحه پاره‌ى بۆ میلیشیا عێراقی و سووری و لوبنانییهكانى نزیك له ئێران ناردووه و قاسم سولێمانی-یش 50 ملیۆن دۆلارى وه‌رگرتووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه، له‌نامه‌كان ئه‌وه هاتووه، كه باڵیۆزى قه‌ته‌ر له به‌غدا، نیگه‌ران بووه له‌و ڕێككه‌وتنه‌ى بۆ ئازادكردنى ڕاوچییه قه‌ته‌رییه‌كان كرا و به هه‌ڵكوتانه سه‌ر وڵاته‌كه‌ى، زانیوه.
باڵیۆزی قه‌ته‌ر له به‌غدا، جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، كه سوورییه‌كان و حزبوڵاى لوبنانى و حزبوڵاى عێراقی داواى پاره‌یان له قه‌ته‌ر كردووه.
دواى ئه‌وه‌ى له كانوونى دووه‌مى 2015 نزیكه‌ى 30 ڕاوچى قه‌ته‌رى له ناو خاكى عێراق ڕفێندران، به‌پێی ڕێككه‌وتنێك ڕاوچییه‌كان دواى نزیكه‌ى ساڵ و نیوێك ئازاد كران و له 12ى نیسانی 2017 گه‌یشتنه‌وه دۆحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر.
ڕۆژنامه‌ى (واشنتۆن پۆست) نووسیویه‌تى: “قه‌ته‌ر بڕى 275 ملیۆن دۆلارى بۆ ئازادكردنى بارمته‌كان داوه”. ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه حزبوڵاى عێراقی و سوپاى پاسدارانى ئێران له‌نێو ئه‌وانه‌دابوون نێوه‌ندگیرییان بۆ ئازادكردنى ڕاوچییه بارمته‌كان كرد.
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه‌ش كردووه، كه له‌و ڕێككه‌وتنه‌كه هه‌ریه‌ك له حكوومه‌ته‌كانى عێراق و توركیا و حزبوڵاى لوبنانى و به‌ره‌ى نوسڕه، سوودمه‌ند بوون و بڕى ئه‌و پارانه‌ى قه‌ته‌ر بۆ ئازادكردنى هاووڵاتییه‌كانى داویه‌تی، گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیار دۆلارى ئه‌مریكی.
له نامه‌كاندا ئه‌وه ئاشكرا بووه، كه قه‌ته‌ر چه‌ند جارێك پاره‌ى داوه و هه‌ر جاره و له‌نێوان 5 تا 50 ملیۆن دۆلارى به به‌رپرسه ئێرانى و عێراقییه‌كان داوه، هه‌روه‌ها 25 ملیۆن دۆلاریشی به سه‌رۆكى حزبوڵاى عێراق، داوه.
ڕۆژنامه‌كه له ڕاپۆرته‌كه‌یدا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، كه قاسم سلێمانى، فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى ئێرانى، له‌و ڕێككه‌وتنه 50 ملیۆن دۆلارى ئه‌مریكی له قه‌ته‌ر وه‌رگرتووه و ڕۆڵێكی گرنگى له‌و ڕێككه‌وتنه بینیوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
