شبكة لالش الاعلامية

پەرلەمانێ كوردستانێ دێ كۆم بت

پەرلەمانێ كوردستانێ دێ كۆم بت

وشه‌:

دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان دەكات بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی كردنەوەی خولی گرێدانی بەهارە لە سەعات 11ـی پێش نیوەڕۆی رۆژی دووشەم 7/5/2018.

ئەمڕۆ شەموو پێنجی ئایار/مایۆ، ئامینە زكری ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە “وشە”ـی ڕاگەیاند، لە ڕۆژی شەشی ئایار پشووی پەرلەمان كۆتای دێت و بەگوێرەی بانگێشتی پەرلەمان، ڕۆژی حەوتی ئایار كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستانە.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، بۆ دانیشتنی دوای ڕۆژی دووشەم پێشبینی دەكرێت لە ڕۆژی 14 یان 15ـی ئایار دانیشتنێكی پەرلەمانی كوردستان بكرێت بۆ پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای چاكسازیی خانەنشینی.

بەگوێرەی ئەو بانگهێشتەی پەرلەمانی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە تیایدا هاتووە، بەپێی حوكمی (مادەی یەكەم) لە یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 2017 (یاسای درێژكردنەوەی خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمان) و حوكمی بڕگە (2) لە مادەی (17) و بڕگە (1) لە مادەی (18)ی پێڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، بڕیارمان دا بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان بكەین.

لە بەشێكی بانگێشتەكە هاتووە، بانگهێشتەكە بۆ دانیشـتنی كردنەوەی خولی گرێدانی بەهارەی ســـاڵی پێنجەم لە خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، لە سەعات 11ـی پێش نیوەڕۆی رۆژی دووشەم 7/5/2018، تكایە لەكاتـی دیـاریكراودا ئامادەبن.

تا ئێستە پەرلەمانی كوردستان چوار خولی هەڵبژاردنی بەخۆیەوە بینیوە، پێشبینی دەكرێت لەم خولەی پەرلەمانیش كۆمەڵێك پڕۆژە یاسا پەسەند بكرێت، لەوانە پڕۆژە یاسای چاكسازی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

لیزا گراند:خەلکێ هەرێما کوردستانێ دكارن پشت ب نەتەوەيێن ئێكگرتى ببەستن

Lalish Duhok

ل دهۆکێ ٩٧% کارتێن بایۆمەترى هاتینە دابەشکرن

Lalish Duhok

پەنابەرێن بووینە قوربانی ٣٤ کەسن و پتريا وان خەلکێ دھۆک و زاخۆنە

Lalish Duhok