لڤێ دهڤهرا کوردستانێ كهلهخێ بلنگهكى هاته ديتن
وشه:
بەڕێوەبەری گشتی پاراستنی ژینگەی پاریزگای سنە ئاشکرای کرد لە ناوچەی کۆسالانی هەورامانی رۆژهەڵات تیمەکانی ژینگەپارێز کەلاکی پڵینگێکیان دۆزیوەتەوە و نازانن ئەو پڵینگە بە چ هۆکارێک مردووە.
پڵینگەکە لەمێژە مردووە و تەنیا کەوڵەکەی بەجێ ماوە بۆیە پسپۆڕانی ژینگە نەیانتوانیوە بە ئاسانی هۆکاری مردنی پڵینگەکە ئاشکرا بکەن.
ئەوان شوێنەواری تەڵە یان فیشەک و هیچ شتیکی تریان نەدۆزیوەتەوە. لە لێکۆڵینەوەکە درچووە کە پڵینگەکە مەترێک و 35سانتیمەتر درێژ بووە و لانی کەم چوار مانگ دەبێت مردووە یان کوژراوە.
درێژیی دەستی پڵینگەکە 45سانتیمەتر و هیی قاچی 86 سانتیمەتر بووە . هاوکات ئەندازەی بەری دەستی 20سانتیمەتر و هیی پێی 15 ساتیمەتر بووە.
ماوەی چەند ساڵیکە لەم ناوچەیە کەس پڵینگی نەبینیوە بەڵام هەست بە شوێنەواری پڵینگ لە ناوچەی پارێزراوی کۆسالان کرابوو.
پڵینگی ئەم ناوچەیە زیاتر بزنە کیوی و بەراز راو دەکات کە ژمارەیەکی بەرچاو لەو جۆرە ئاژەڵانە لە دارستانەکاندا دەبینرێن.
ناوچەی پارێزراوی ژینگەی کۆساڵان و شاهۆ رووبەرەکەی 228 هەزار دۆنمە و کەوتووەتە نێوان مەریوان و کامیارانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
117 جۆر بالندە، 23 جۆر ئاژەڵی مەمکدار، 17 جۆر گیانلەبەری خشۆک و 242جۆر رووەک لە ناوچەکە تۆمار کراون.
سەرچاوە/ئیرنا
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
