رۆیته‌رز ئێكه‌م و دووه‌مێن هه‌لبژارتنێن عێراقێ ئاشكه‌را دكت
باسنيوز:
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانى (ڕۆیته‌رز) ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 13/ 5/ 2018 بڵاویكرده‌وه، كه به‌پێی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان، لیسته‌كه‌ى عه‌بادی براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌دواى ئه‌ویشدا لیستى سائیروون، كه له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه پشتیوانی ده‌كرێت، دێت.
لاى خۆیه‌وه، كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕای گه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ن له‌ماوه‌ى دوو ڕۆژدا ئه‌نجامى فه‌رمیی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕابگه‌یه‌نن.
حه‌یده‌ر عه‌بادى، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌رۆكایه‌تى لیستى (نه‌سڕ)ى ده‌كات، هاوكات موقته‌دا سه‌در، پشتیوانیی لیستى (سائیروون)ى ده‌كات.
هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى دوێنێ شه‌ممه له‌ماوه‌ى 13 ساڵى ڕابردوو، كه‌مترین ڕێژه‌ى به‌شداریكردنى تێدا تۆمار كراوه، كه نزیكه‌ى 44% بووه، له‌كاتێكدا له هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوو، ڕێژه‌ى به‌شداریكردن له سه‌رووى 60 له‌سه‌د بووه.
كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، كه 90% ده‌نگه‌كان جیاكراونه‌ته‌وه.
زیاتر له 7 هه‌زار كاندید له 18 پارێزگاى عێراق بۆ به‌ده‌ستهێنانى 329 كورسى په‌رله‌مان، به‌شداری كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنى ئه‌مساڵیان كرد
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
