جەبار یاوەر: ئێكهمين هێز كو لسەر ئهردى داعش تێكشكاند پێشمەرگە بوو
خەندان- 
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پیشمەرگە، رایگەیاند، دونیا دەزانێت پێشمەرگە رۆڵێكی گەورەی هەبووە لە شەڕی دژی داعشدا، و “یەكەمین هێزیش كە لەسەر زەوی رووبەڕووی داعش بووەوەو تێكیشكاند پێشمەرگە بوو”.
رۆژی هەینی، نوری مالیكی ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی و جێگری سەرۆك كۆماری عێراق، لە میانی چاوپێكەوتنێكدا، لەگەڵ ئاژانسی سپۆتینگ-ی روسی رایگەیاندبوو، “پێشمەرگە هیچ رۆڵێكی لە پڕۆسەی بەرەنگاربوونەوەی داعشدا نەبووە، هەولێریش دەكەوت ئەگەر فڕۆكەی ئێران و عێراق و ئەمەریكا نەبوایە”.
جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پیشمەرگە بەخەندان-ی راگەیاند، دونیا دەزانێت پێشمەرگە رۆڵێكی گەورەی هەبووە لە شەڕی دژی داعشدا، و “یەكەمین هێزیش كە لەسەر زەوی رووبەڕووی داعش بووەو تێكیشكاند پێشمەرگە بوو”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “پێشمەرگە نەك تەنها لە باشور و ناوچەكانی خواروی عێراق دژی داعش جەنگیووە، بەڵكو لە رۆژئاوای كوردستانیش دژی داعش شەڕیانكردووەو توانیویانە بەشداری ئازادكردنی كۆبانێ و ناوچەیەكی یەكجار فراوانی رۆژئاوا بكەن و لە دەستی داعشدا دەریبهێنن، ئێستاش شەڕڤانان وا خەریكە رەققە رزگار دەكەن”.
مانگی ئابی 2014 دوای دوو مانگ لە كۆنترۆڵكردنی شاری موسڵ ( دووەم گەورەترین شار لەعیراقدا) لەلایەن چەكدارانی داعشەوە، شەڕی نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و چەكدارانی داعش دەستپێكرد، لە ئێستاشدا هێزی پێشمەرگە لە هەندێك شاروشارۆچكە، وەك كەركوك و شەنگال، هێشتا لە سەنگەردایە بەرامبەر چەكدارانی ئەو رێكخراوە، كە هەندێك مۆڵگەیان لەو ناوچانە ماوە.
جەبار یاوەر وتیشی، “رۆڵی هاوپەیمانان تاوەكو ئێستا لە ئاسمان بە فڕۆكەو لەسەر زەوی بە راوێژكار و ناردنی چەك و تەقەمەنی، بۆ هێزەكای پێشمەرگەو سوپای عێراق بەردەوامە، لە رۆژئاواش رۆڵی گەورەیان هەیە”.
یاوەر رونیشیكردەەوە، پێشمەرگە پاڵپشتییەكی گەورەی سوپای عێراقی كرد بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی موسڵ، هەم لە كردنەوەی رێگاگانی مەخمور و ئاسكی موسڵ و سەدی موسڵ، هەم لە ئازادكردنی ناوچەیەك فراوان پێش دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكە، “بۆیە هیچ كەسێك ناتوانێت بڵێت پێشمەرگە رۆڵی نەبووە لە رووبەڕووبونەوەی داعشدا”.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، لە شەڕی سێ ساڵەی نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و چەكدارانی داعش، 1700 پێشمەرگە شەهیدبوون، و 10 هەزار پێشمەرگەی تریش برینداربوون، هەروەها 62 پێشمەرگە چارەنووسیان نادیارە.
جەبار یاوەر دەشڵێت، “تەنانەت بەشێك لە بریندارەكانی سوپای عێراق و هاوڵاتییان مەدەنی موسڵ، لە نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستاندا تیماردەكرێن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
