پێله‌كا باران بارینێ هه‌رێما كوردستانێ ڤه‌دگرت
وشه:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ كه‌شوهه‌وای هه‌فته‌ی داهاتوو بڵاوكرده‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، له یه‌كشه‌می هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه شه‌پۆلێكی باران بارین ڕوو له كوردستان ده‌كات.
به‌شی پێشبینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی داوه، ڕۆژی شه‌مووی هه‌فته‌ی داهاتوو ئاسمان به گشتی هه‌ور ده‌بێ و نمه‌بارانێكی كه‌م له ناوچه شاخاوییه‌كانی باكوری هه‌رێمی كوردستان ده‌بارێ، به‌ڵام بۆ ڕۆژی یه‌كشه‌م باران بارین ڕوو له ناوچه‌كه‌مان ده‌كات، به هۆی كاری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا و ده‌ریای ناوه‌ڕاست، باران بارین له زۆربه‌ی ناوچه‌كان ده‌بارێ و پله‌ی گه‌رما نزمبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر به‌خۆیه‌وه نابینن.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌گه‌ری به‌فر بارین كه‌متره و پێشبینی ده‌كه‌ین ڕێژه‌ی باران بارینیش له ناوچه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و گه‌رمیان زۆرتر بێ به به‌راورد له‌گه‌ڵ پارێزگای دهۆك. بۆ ڕۆژی دووشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوویش باران به ئاستی جیا جیا ده‌بارێ و سێشه‌م دوای نیوه‌ڕۆ ئاسمان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێ و كاریگه‌ری باران نامێنێ و لاواز ده‌بێ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
