هه‌رێما كوردستانێ بۆ ئێكه‌م جار دبته خودانا تۆمارا ده‌نگده‌ران
باسنيوز:
گوته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ڕای دەگەیەنێت، کە له‌ئێستا زۆربه‌ى كاره‌كانى ئاماده‌كارى تۆمارێكى نوێى تایبه‌ت به ده‌نگده‌ران ته‌واو بووه، كه به‌هۆیه‌وه بۆیه‌كه‌مجار ده‌بنه خاوه‌نى تۆمارى ده‌نگده‌رانى تایبه‌ت به هه‌رێمى كوردستان.
شێروان زرار، گوته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: “قۆناغى گرنگى ئاماده‌كردنى تۆمارى ده‌نگده‌رانمان تێپه‌ڕاندووه كه پشتمان به فۆڕمى خۆراكى هاووڵاتییان به‌ستووه، هاوكات سه‌رقاڵى ئه‌وه‌شین كه ناوى دووباره و ئاواره‌كان و ناوى لێكچوو له تۆمارى ده‌نگده‌ران بهێنینه‌وه ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ڵێنى هه‌ماهه‌نگى و هاوكارییان پێداوین“.
گوته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ئەوەشی خستە روو، کە وا ده‌كه‌ن كه پێش ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، تۆماره‌كه ته‌واو بكه‌ن كه به‌هۆیه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار ده‌بنه خاوه‌ن تۆمارى ده‌نگده‌رانى تایبه‌ت به هه‌رێمى كوردستان كه له‌وه‌ى عێراق جیاوازتر و باشتر ده‌بێت.
ئاشکراشی کرد، کە پێش ئه‌وه‌ى بۆ ڕۆژى ده‌نگدان سوودى لێوه‌رگرێت، وێنه‌یه‌كى تۆماره‌كه ده‌ده‌نه لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ى تێبینى خۆیانى له‌سه‌ر ده‌رببڕن، داوى ئه‌وه‌ى ده‌یكه‌نه پێوه‌ر بۆ ده‌نگدانى په‌رله‌مانى كوردستان و ده‌نگدانه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
