شبكة لالش الاعلامية

خوارنێن سڤك ئەگەرێ دووگیانبوونێ كێم دكن  

خوارنێن سڤك ئەگەرێ دووگیانبوونێ كێم دكن  

رووداو-هەولێر

پزیشکانی زانکۆی کوینزلاند لە ئوستراڵیا لە توێژینەوەیەکی نوێییاندا رایدەگەیێن خواردنە خێراکان کاردەکەنە سەر توانای بەپیتی خانمان و ئەگەری وەچەخستنەوەیان کەمدەکەنەوە.

لە توێژینەوەکەدا هاتووە ئەو خانمانەی بەردەوام خواردنە خێراکان (فاستفوودەکان) دەخۆن، توانای بەپیتییان کەمترە بۆیە پزیشکان رێنمایی خانمان دەدەن لە ژەمە خۆراکیەکانییان زیاتر سەوزە و میوە بخۆن تاکو ئەگەری دووگیانبوونیان زیاتربێت.

د.کلاری رۆبێرت، پرۆفیسۆر لە زانکۆ لە ئوستراڵییەکە و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت بۆ ئەو خێزانانەی دەیانەوێت منداڵیان ببێت، خۆراک رۆڵێکی گرنگ دەگێرێت لەسەر توانای بەپیتی هەردوو دایک و باوکەکە، بەڵام خانمان پێویستە زیاتر گرنگی بە پێکهاتە و شێوازی ئامادەکردنی خۆراکەکە بدەن.

توێژینەوەکە لەسەر نزیکەی شەش هەزار ئافرەتی ئوستراڵی، نیوزلەندی و بەریتانی ئەنجامدرا، لەشرۆڤەکردنی داتاکان توێژەرەکان بۆیاندەرکەوت ئەو خانمانەی هەفتانە خواردنە خێراکانی وەک پیتزا، هەمبەرگەر و هاوشێوەکانییان دەخۆن و کەمتر سەوزە و میوە دەخۆن توانای بەپیتییان کەمە و کاتێکی زۆرتریان پێویستە بۆ دووگیانبوون، بە بەراورد بەو خانمانەی لە ژەمەکانییان زیاتر سەوزە و میوە دەخۆن.

پزیشکە توێژەرەکان دەڵێن ئەو خانمانەی کەمتر سەوزە و میوە دەخۆن توانای بەپیتییان بەرێژەی %12 ، ئەوانەشی هەفتانە چوار جار یان زیاتر خواردنە خێراکان دەخۆن توانای بەپیتیان بەرێژەی %16 کەمدەکاتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ب وێنە: وه‌لاتیه‌كی ل ئاڤا مارك كاره‌ب به‌رهه‌م ئینا

Lalish Duhok

بزانە ئەو كارنه‌ چنە رۆژانە ئەنجام  ددەی دبنە ئه‌گه‌رێ وه‌ريانا پرچێ 

Lalish Duhok

ئەگەر ترومبێلا ته‌ كه‌فته‌ دبن ئاڤێ دا چى بكه‌ى باشه‌؟

Lalish Duhok