شبكة لالش الاعلامية

ئەڤ سێ تشتە هه‌ڤژينيێ درێژ دكن  

ئەڤ سێ تشتە هه‌ڤژينيێ درێژ دكن  
SNN: 

ئەو ھاوسەرانەی بۆ ماوەیەکی دوورو درێژە ھاوسەرگیرییەکی سەرکەوتوویان ھەبووە، لە ٢٠- ٣٠ و تەنانەت ٤٠ ساڵیشە پێکەوەن، تەنھا یەکتریان خۆشناوێ بەڵکو لەگەڵ یەکتردا لە خۆشەویستیدان.
پزیشکانی سایکۆلۆجی باس لەوە دەکەن ئەم پەیوەندییە درێژخایەنە سەرکەوتووانە پەیوەندی بە مێشکی کەسەکانەوە ھەیە، بۆ ئەم مەبەستەش پشکینیان بۆ مێشکیان ئەنجام داوە و ھەندێک چالاکیان لە مێشکیاندا بینیوە کە ھۆرمۆنی دۆپامینی تێدا دروست دەکرێت و کاریگەرییەکانی بوون لەگەڵ ھاوسەرکەتدا و بەریەککەوتنەکان چی لە کەسەکان دەکات.
ھەروەھا ئەوەش دۆزرایەوە لە مێشکی ئەو کەسانەدا کە لە پەیوەندییەکی درێژخایەنی دڵخۆش و سەرکەوتوودان، مێشکیان ٣ شتی تێدایە:
١. بەشێک کە پەیوەستە بە ھەست و سۆزەکان.
٢. بەشێکی تری مێشک پەیوەندی بە کۆنترۆڵ کردنی دڵەڕاوکێ و سترێس و ھەستەکانەوە ھەیە.
٣. بەشی سێیەم پەیوەندی بە بۆچوونە ئەرێنییەکانەوە ھەیە کە وادەکات گەر شتێکیش بە خواستی تۆ نەبێت یاخود بەدڵت نەبێت تۆ بتوانیت ئەرێنیانە تێی بڕوانیت و بەردەوام بیت لەوەی کە دەیکەیت.

لە دەرەنجامدا بۆ ھاوسەرگیری و پەیوەندییەکی درێژخایەنی سەرکەوتوو دەبێت کەسەکە ھەست و سۆزی ھەبێت بۆ کەسی بەرامبەر و کۆنترۆڵی ھەستەکان و سترێسەکانی بکات و تەرکیز بکاتە سەر ئەوەی کە دەیکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

جگه‌ره‌كێشان ته‌مه‌نێ مرۆڤى كورت دكت

Lalish Duhok

ڤه‌كۆلينه‌ك: تەماتە و سێڤ، سییا گەنج دکن

Lalish Duhok

رامبۆ يێ ساخه‌ 

Lalish Duhok