مفايێن گرنگێن خوارنا ھنارێ
كوردسات
نیشتيمانی ڕاستەقینەی ھەنار وڵاتی ئێرانە،یەکێکە لەو میوانەی دەوڵەمەندە بە کۆمەڵێک ئاوێتەی خۆراکی گرنگ،ڤیتامین،کانزاکان،دژە ئۆکسان و ڕێژەیەکی زۆر لە ئاو ھەروەھا پڕۆتین و شەکر و ڕیشاڵیشی تێدایە بۆیە خواردنی کۆمەڵێک سودی تەندروستی بۆ مرۆڤ ھەیە:
١-ھەنار پارێزگاری لە تەندروستی دڵ و دەمارەکان دەکات.
٢- بەھۆی ئەو ئەنزیمانەی کە تێیدایەتی ڕێگری لە لاوازبوونی ئێسک دەکات.
٣-خواردنی ھەناری قەبارە مامناوەند وا دەکات مرۆڤ ئارەزوی خواردنی لەلا دروست ببێت.
٤-ھەنار ڕێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسانی تێدایە یارمەتیدەرن بۆ ڕزگاربوون لە خانەی شێرپەنجەی.
٥-ڕێژەی شەکر لە خوێندا ڕێکدەخات.
٦- پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێت ھەربۆیە دەتواندرێت لە کاتی توشبوون بە تا سود لە خواردنی ھەنار وەربگیرێت.
٧-کرمی ڕیخۆڵە لە ناودەبات بەتایبەتیش لە منداڵاندا.
٨-بەردی گورچیلە لەناودەبات،ھەربۆی خواردنی بە شێوەیەکی بەردەوام یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لە بەردی گورچیلە.
٩-ئەنیمیا یاخود کەمخوێنی چارەسەردەکات.
١٠-نیشانەکانی زوو پیربوون دوادەخات، خواردنی وادەکات مرۆڤ بۆ ماوەیەکی درێژ ڕوخساری بە گەنجی بمێنێتەوە.
١١-نەخۆشی زەھایمەر چارەسەردەکات،کە بە چوونە تەمەن مرۆڤ دووچاری دەبێت.
١٢-خانمان لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک دەپارێزێت.
١٣-سەرئێشە چارەسەردەکات.
١٤-بەھۆی بوونی پێکھاتەی گرنگ بۆ چاو لە ھەناردا،خواردنی بۆ تەندروستی چاوەکان زۆر گرنگە.
١٥-نەخۆشیەکانی پووک یاخود ھەموو ئەو نەخۆشیانەی دووچاری پوک دەبێت چارەسەر دەکات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
