شبكة لالش الاعلامية

ڤایرۆسێ ئەنفلۆنزا ل جەستەيێ كه‌سێن قەلەودا زێده‌تر دمينت 

ڤایرۆسێ ئەنفلۆنزا ل جەستەيێ كه‌سێن قەلەودا زێده‌تر دمينت 

رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی زانکۆی میشیگان لە ئەمریکا دەریخستووە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا ماوەیەکی درێژتر لە جەستەی کەسانی قەلەودا دەمێنێتەوە، ئەوەش ئەگەری بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسەکە لەنێوان خەڵکی زیاددەکات.

توێژەرەکان رێنماییان داوە قەڵەوەکان زیاتر لە کەسانی ئاسایی بیر لە وەرگرتنی پێکوتەی دژی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا بکەنەوە.

پێشووتر دەرکەوتووە ئەنفلۆنزا لە قەڵەوەکاندا توندترە و ئەگەری ئاڵۆزکاریی زیاترە، بەڵام ئەمە یەکەمجارە دەربکەوێت قەڵەوەکان زیاتر لە خەڵکی دیکە نەخۆشییەکە لەکۆمەڵگەدا بڵاودەکەنەوە.

د. ئاوبری گۆردن، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە کۆلێجی پزیشکیی کۆمەڵ لە زانکۆی میشیگان، دەڵێ “ئەمە یەکەمین بەڵگەی راستەقینەیە لەسەر ئەوەی قەڵەویی تەنیا توندیی ئەنفلۆنزا زیاد ناکات، بەڵکو راستەوخۆ کار لە گواستنەوەشی دەکات”.

بۆ گەیشتن ئەنجامەکان زانیاری لە 1800 کەسی منداڵ و پێگەیشتوو کراوە کە ئەندامی 320 خێزان بوون و لە ماوەی سێ وەرزی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزا (2015-2017) نموونە لە لووت و قوڕگیان وەرگیراوە بۆ زانینی راددەی مەترسی گواستنەوەی پەتای ئەنفلۆنزا بۆ کەسانی دەوروبەر.

لە ئەنجامدا دەرکەوت ئەوانەی قەڵەون بە راددەی42% مەترسی بڵاوکردنەوەی نەخۆشییەکەیان زیاترە لەوانەی قەڵەو نین.

توێژەران دەڵێن لە قەڵەوەکاندا گۆڕانکاریی بەسەر وەڵامدانەوەی جەستە بۆ نەخۆشییەکان دێت، هەروەک هەوکردنی درێژخایەن لە قەڵەوەکاندا زیاترە و گرفتی هەناسەدانیشیان هەیە، بۆیە دەرفەتێکی زۆرتر دەدەنە ڤایرۆسەکە بۆ مانەوە لە جەستەیان و گواستنەوەی بۆ کەسانی دەوروبەر.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ڤه‌كۆلينه‌ك:سالا2050 هژمارا تووشبوويێن ئەلزەهایمەر دێ گه‌هته‌ 153 ملیۆن کەسان

Lalish Duhok

بۆ ئێكه‌م جار ناسا دیمه‌نێ گه‌رده‌لووله‌ زه‌به‌لاحێن هه‌سارا موشته‌ری به‌لاڤ دكت 

Lalish Duhok

پتریا ئاخفتنێن خه‌لكێ ل سه‌ر ئەڤان هه‌ردو كه‌سانه‌

Lalish Duhok