شبكة لالش الاعلامية

75%ی جۆرێن برنج ب زەنیخ ژەهر بووينه‌

75%ی جۆرێن برنج ب زەنیخ ژەهر بووينه‌

رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی نوێ رێنمایی دایکان و باوکان دەکات برنج بە منداڵە بچووکەکان نەدەن، پاشئەوەی دەرکەوت سێ لە چواری برنج کە بەردەستە، رێژەیەکی نائاسایی لە ژۆهری زەرنیخی تێدایە، ئەوەش بەپێی هەواڵی پۆرتاڵی ئیندیپێندنتی بەریتانی.

زۆرترین بڕی زەرنیخی رێگەپێدراو لە برنجدا لەلایەن یەکێتی ئەورووپا لە ساڵی 2016 دایریکرا. بەڵام کاتێک توێژەرانی زانکۆی شاهانەی بەلفاست لە 73 جۆری برنجیان کۆڵییەوە، بۆیان دەرکەوت زۆرینەیان لەگەڵ ستانداردە زانستییەکان یەکناگرنەوە.

زەرنیخی نائۆرگانیی دەچێتە پێکهاتەی برنجەوە، کاتێک برنجەکە بەرکەوتنی دەبێ لەگەڵ ژەهری پیشەسازییەکان و قڕکەرەکانی مێروو، ئەوەش بە نەرێنی کار لە گەشەی منداڵان دەکات.

پرۆفیسۆر ئاندی میهارگ، سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە، دەڵێ “هەریەکە لە کۆئەندامی بەرگری، گەشە و راددەی زیرەکی بەهۆی ئەو ژەهرانەی نێو برنج کاریان لێدەکرێ”.

توێژەرەکان بۆیان دەرکەوت، لەنێو ئەو بەرهەمانەی برنجیان تێدایە و وەک خۆراکی منداڵان دەفرۆشرێن، 73% یان لەو بڕە زۆرتر زەرنیخیان تێدابوو کە بەپێی ستانداردەکانی یەکێتی ئەورووپا دیاریکراون.

سەرەتای ئەمساڵ، هەر ئەم پرۆفیسۆرە هۆشداریدا لەوەی ئامادەکردنی برنج بەشێوە بەربڵاوەکە (کوڵاندنی برنجەکە تاکو ئاوی نێو مەنجەڵەکە دەبێ بە هەڵم)، وادەکات بڕێکی زۆری زەرنیخ بگاتە جەستەی ئەو کەسەی دەیخوات.

میهارگ گوتبووی بۆ ئەوەی زیرنیخی نێو برنج داببەزێندرێ بۆ کەمترین ئاستی، دەبێ شەوی پێشووتر برنجەکە بکریتە ئاو و بەر لە لێنانی، ئەو ئاوە برژێندرێ، بەو رێگایە ئاستی زەرنیخی نێو برنجەکە بە راددەی 80% کەمدەکات.

لە توێژینەوە نوێیەکەدا پشکنین کرا بۆ 13 جۆر لە برنجی منداڵان، 29 نانەبرنجی و 31 جۆر لە برنجی نێو ژەمە دانەوێڵەییەکان لە 9 براندی جیاواز و لە 17 فرۆشگای شاری بەلفاستی پایتەختی ئێرلەندا. دواتر دەرکەوتووە زۆرینەیان ئاستێکی ناتەندروست لە زەرنیخیان تێدایە.

ماری فیوترێڵ، پرۆفیسۆر لە خۆراکی منداڵان لە زانکۆی کالیفۆرنیا، دەڵێ “بەهۆی ئەوەی قەبارەی جەستەی منداڵان بچوکترە، هەمان بڕی زەرنیخ دەبێتە مەترسییەکی گەورە بۆیان بەراورد بە گەورەکان”.

زەرنیخ بیستهەم رەگەزی بڵاوە لە توێژاڵی زەویدا و رووەکە جیاوازەکان بە رێژەی جیاواز هەڵیدەمژن، لە نێویاندا برنج بە راددەیەکی زۆر هەڵیدەمژێ بەهۆی سرووشتی چاندنەکەی. لەنێو برنجیشدا، هەموویان بە یەک ئاست زەرنیخیان تێدا نییە، بەڵکوو هەندێکیان راددەیەکی زۆرتریان تێدایە بەهۆی ئەوەی زەوییەکەیان راددەیەکی زۆرتر لە ماددە ژەهرینەکەیان تێدایە.

دەرکەوتووە رێژەیەکی زۆری زەرنیخ لە خۆراکدا بە تێەڕبوونی کات رێگە خۆشدەکات بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە، نەخۆشییەکانی دڵ و سییەکان، شەکرە، دواکەوتنی گەشەی مێشکی منداڵان و لاوازبوونی کۆئەندامی بەرگریی جەستە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مفايه‌كێ دارچينێ ئاشكه‌را دبت 

Lalish Duhok

ژنه‌كێ د ناڤ فرۆكێ دا جێمكه‌ك بوو

Lalish Duhok

ئێكەمین بەشێ تەكنیكی يێ ترومبێلێ ل هەرێما كوردستانێ هاته‌ ڤه‌كرن

Lalish Duhok