شبكة لالش الاعلامية

نەتەوەيێن ئێکگرتى: دهه‌يڤا ئایارێ دا زێده‌تر ژ ٢٠٠ وه‌لاتيێن عێراقێ هاتينه‌ كوشتن و برينداركرن 

نەتەوەيێن ئێکگرتى: دهه‌يڤا ئایارێ دا زێده‌تر ژ ٢٠٠ وه‌لاتيێن عێراقێ هاتينه‌ كوشتن و برينداركرن 

ZNA- هەولێر

بە پێی ئەو ئامارەی ئەمڕۆ نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھاریکاریی عێراق(یونامی) ‏بڵاوی کردۆتەوە، لە دەرئەنجامی کردەوە توندوتیژی و تیرۆرستی و پێکدادانی چەکداری کە لە مانگی ئایاری ٢٠١٨دا ‏روویانداوە، ٥٩ھاوڵاتی مەدەنی عێراقی کوژراون(کە پۆلیس ناگرێتەوە) و ١٦٣کەسی دیکەش برینداربوون‎.

ئەو ژمارانە ھاووڵاتی مەدەنی و ئەو ھاووڵاتییانە دەگرێتەوە کە لە کاتی مردن یان بریندار بوون وەک ھاووڵاتی مەدەنی ڕەچاوکراون وەکو پۆلیس لە دەرەوەی ئەرکی سەربازی، بەرگری شارستانی و کارمەندانی پاسەوانی کەسی و پاسەوانی پاراستنی بارەگاکان و کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە.

ژمارەی گشتی قوربانییانی مەدەنی کە لەلایەن یونامییەوە لە مانگی ئایاردا تۆمارکراون(بەدەر لە ژمارەی قوربانییانی پۆلیس) ٨٦ کوژراو و ١٤٨بریندار بووە.

پارێزگای بەغدا بەرکەوتەترین پارێزگابووە، ١١٧ ھاوڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی(٤٥ کوژراو و ٧٢ بریندار)‌. دوای ئەو پارێزگای دیالە دێت کە ئامارەکانی برتییە لە (٩ کوژراو و ٣٥بریندار) و لە کەرکوکیش (٢٠ کوژراو و ١٦ بریندار) ھەبوون.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە یونامی بەدەستی ھێناوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای ئەنبارەوە، ژمارەی قوربانیان لەو پارێزگایە ٢١ بووە(٦ کوژراو و ١٥ بریندار). ژمارەکان تاکو کۆتایی رۆژی ٣١ی ئایار کۆکراونەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزیرێ دەرڤه‌يێ توركیا دێ سەره‌دانا هەولێرێ كت 

Lalish Duhok

هەلويستێ كۆمسیۆنێ لسەر پاشخستنا هەلبژارتنێن پەرلەمانێ كوردستانێ

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تا دارایی لیسته‌كا نوويا دابه‌شكرنا مووچێ فه‌رمانبه‌ران به‌لاڤكر

Lalish Duhok