شبكة لالش الاعلامية

شه‌ڤ و رۆژ درێژتر دبن

شه‌ڤ و رۆژ درێژتر دبن
K24 – هه‌ولێر:

له‌ لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى زانستيدا زانایانی بواری فەلەکناسی هۆکاری درێژبوونی کاتژمێرەکانی شەو و رۆژيان ئاشكرا كرد.

ئه‌و شاره‌زايانه‌ بەهۆی بەکارهێنانی بەردی نیشتوو توانیویانە پەیوەندی زەوی و مانگ لە 1.4 ملیار ساڵ لەمەوبەر روون بکەنەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی كه‌ناڵى (سکای نیوز)، شاره‌زايانى بەشی جیۆزانستی زانکۆی ویسکۆنسی مادیسۆنی ئەمریکی ئاشکرایان کردووە: “1.4 ملیار ساڵ لەمەوبەر، درێژی شەو و رۆژێک تەنها 18 کاتژمێر بووە، ئەمەش لەبەرئەوەی مانگ لە زەویەوە زۆر نزیکتر بووە”.

هەروەها زانایا ئاشکرایان کردووە کە تەمەنی مانگ 4.5 ملیار ساڵه‌ و ساڵانە بە ئه‌ندازه‌ى 3.82 سانتیمەتر لە زەوی دوور دەکەوێتەوە، ئەمەش پرسیارێکی بێ وەڵامی لای زانایان دروستکردووە.

کاریگەری راستەوخۆ هەیە لە نێوان دووری مانگ لە زەوی و خوولانەوەی زەوی بەدەوری خۆیدا، بەجۆرێک چەند مانگ دوورتربێت، زەوی خاوتر بە دەوری خۆیدا دە سووڕێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نەخوارنا برنج و نانى مفا ھەیە یان زیان؟

Lalish Duhok

خواندن ژیێ مرۆڤی درێژ دکەت و بەرھنگاریا نەئارامیێ دکەت

Lalish Duhok

چاوانيا پاراستنا زارۆكى ژ قه‌له‌وبوونێ

Lalish Duhok