شبكة لالش الاعلامية

خەسرۆ گۆران: دژی هەلوەشاندنا دەنگدنا تایبەت و ئاوارێن نەینەوانه‌ 

خەسرۆ گۆران: دژی هەلوەشاندنا دەنگدنا تایبەت و ئاوارێن نەینەوانه‌ 
رووداو – هەولێر

خەسرۆ گۆران دەڵێت، ئەوەی دوێنێ لە پەرلەمانی عێراق کرا “پێشێلکاری دەستوور و یاسا بووە”. دەشڵێت، پارتی دژی بڕیاری بە دەست ژماردنەوەی دەنگەکان نییە بەڵام دژی هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی تایبەت و دەنگی ئاوارەکانی نەینەوایە.

لە کاتی بەشداریکردن لە گەشتی هەواڵەکانی رووداو، خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، بۆ بۆ پەرلەمان نییە دەستوەردان لە کاروباری هەڵبژاردندا بکات. بەگوتەی خەسرۆ گۆران، پەرلەمان دەتوانێ داوابکات دەنگەکان بە دەست بژمێدرێنەوە و “پارتی کێشەی لەگەڵ ئەو بڕیارەدا نییە”.

لەبارەی نیگەرانییەکانی پارتی لە بڕیارەکانی پەرلەمان، خەسرۆ گۆران گوتی، ئەوەی پارتی نیگەرانکردووە هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانی تایبەت، پێشمەگە و پۆلیسە، کە بە تەنیا لە سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان رەتکراوەتەوە، بەڵام لە 15 پارێزگاکەی دیکە هەڵنەوەشاوەتەوە.

خەسرۆ گۆران دەڵێت “ئەوە بڕیارێکی سیاسییە، ئەگینا هیچ کێشەیەک لە دەنگدانی تایبەت نەبووە، ئەگەر لە شوێنێکیش کێشە هەبووە دەکرێ بە دەست بژمێردرێت. بۆ پارتیش لە دهۆک و هەولێر و سلێمانی کاریگەری لەسەر کورسییەکانی نییە بەڵام ناخۆشە مافی دەنگدەر زەوت بکەیت، بۆیە تانە لەو بڕیارە دەدەین”.

لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی دەنگی ئاوارەکان، خەسرۆ گۆران دەڵێت، پووچەڵکردنەوەی دەنگدانی مەرجدار و ئاوارەکانیش لێسەندنەوەی مافە لە دەنگدەر و کاندید، ئەو بڕیارەش کاریگەری لەسەر دەنگی پارتی هەیە لە ئاوارەکانی نەینەوا و خەڵکی شنگال و زوممار و ناوچەکانی دیکە.

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی دەپرسێت “بە چ حەقێک پەرلەمان نوێنەرایەتی لەو خەڵکانە دەستێنێتەوە؟ بۆ دەنگی ئاوارەکانی بەغدا پووچەڵنەکرایەوە؟ ئایا لە بەغدا ئاوارە نییە؟ یان بە چ مافێک دێت دەنگی دەنگدەری عێراقی لە دەرەوە پووچەڵدەکاتەوە؟ لە چ شوێنێک کێشە هەبووە با لەو شوێنە دەنگەکان پووچەڵبکرێنەوە، بۆیە ئەمەش ناڕەوایە دەرحەق بە مافی دەنگدەرانی ئێمە لە دەرەوە”.

خەسرۆ گۆران پێیوایە، درێژکردنەوەی ئەو پرۆسەیە “عێراق بەرەو هەڵدێر و وەستانی پرۆسەی دیموکراتی و سیاسی دەبات. لە کۆتایی ئەو مانگە وادەی یاسایی پەرلەمانی عێراق کۆتاییدێت، بێگومان دەبێت پەرلەمانی نوێ دەستبەکارببێت”.

لە دانیشتنی رۆژی چوارشەممەی پەرلەمانی عێراقدا بە ئامادەبوونی 173 پەرلەمانتار پڕۆژەیاسایەک پەسندکرا و بڕیاردرا لە 100٪ی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکەی 12ی ئایاری 2018 بە دەست بژمێردرێنەوە. هەروەها ئەندامانی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆن لە کارەکانیان دوورخرانەوە و کارەکانی کۆمیسیۆن بە نۆ دادوەر سپێردران.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێن، لە دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراقدا پێشێلکاری کراوە. بەڵام چوار لایەنی گۆڕان، هاوپەیمانی، یەکگرتوو، کۆمەڵی ئیسلامی پشتگیریی ئەو بڕیارەی پەرلەمانی عێراق دەکەن و دەڵێن “ئەو هەنگاوە گرنگ و مێژووییە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزیرێ دارایی: بەغدا بودجەى نەهنێرت، مووچە ب لێبڕینا هه‌يڤا بۆرى دێ به‌لاڤ كه‌ين

Lalish Duhok

سەرۆك بارزانی: پێویسته‌ حكومه‌تا عێراقێ ئه‌ركێ خۆ به‌رامبه‌ر كه‌سوكارێن شه‌هیدان بجهبينت 

Lalish Duhok

پۆسته‌كى بلند ل به‌غدا دێ به‌ر پارتى كه‌ڤت 

Lalish Duhok