شبكة لالش الاعلامية

توركیا مه‌زنترين به‌رپرسێ داعش راده‌ستى عێراقێ كر

توركیا مه‌زنترين به‌رپرسێ داعش راده‌ستى عێراقێ كر

وشه‌:

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رای گه‌یاند، توركیا یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین سه‌ركرده‌كانى داعشى به‌ هاوكارى هه‌واڵگرى عێراق و هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا گرتووه‌ و دواتر راده‌ستى عێراقى كردووه‌ته‌وه‌.

به‌ پێى به‌یاننامه‌یه‌ك كه‌ له‌ به‌غداد توده‌ى بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، حامى ئاكسۆى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رای گه‌یاندووه‌، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش كه‌ له‌ ماوه‌ى رابردوو له‌ توركیا گیرابوو، راده‌ستى ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق كراوه‌ته‌وه‌.

له‌ راگه‌یانراوه‌كه‌دا ئاشكرا كراوه‌ كه‌ ئیسماعیل عیساوى له‌ ویلایه‌تى سكاریاى رۆژئاواى توركیا گیراوه‌، ئۆپراسیۆنى گرتنه‌كه‌شى به‌هاوكارى هه‌واڵگرى عێراق و هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا بووه‌.

رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، پێنج له‌ سه‌ركرده‌ داواكراوه‌كانى رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ گیراون، به‌ڵام تره‌مپ هیچ زانیارییه‌كى زیاترى نه‌دا.

به‌رپرسانى هه‌واڵگرى عێراق ئاشكرایان كرد، ئیسماعیل عه‌لوان عیساوى له‌ توركیا گیراوه‌، دوێنیش رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازى وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا ئاشكراى كردبوو، گرتنى عیساوى نزیكبوونه‌وه‌یه‌ له‌ گه‌وره‌ تیرۆریستى داعش كه‌ به‌ ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى ناسراوه‌.

به‌یاننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ئاشكراى ده‌كات كه‌ جیا له‌و گه‌وره‌ تیرۆریسته‌، چه‌ندان تیرۆریستى تر به‌ هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌واڵگرى عێراق گیراون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌مریكا پشته‌ڤانییا خوه‌ بۆ هێزێن پێشمه‌رگه‌ی دوپات كر

Lalish Duhok

سەرۆكێ هەرێما كوردستانێ لگەل هنارتيێ تایبەتێ بان کی مۆن کۆمبوو

Lalish Duhok

ڤه‌كۆلینه‌ك: شەکرا دەستکرد مه‌ترسییا نه‌خۆشیا دلی زێده‌ دكه‌ت

Lalish Duhok