شبكة لالش الاعلامية

سەرۆك بارزانی لگەل ئەمیندارێ گشتی يێ ئێكه‌تیا زانكۆيێن ئەرەبی کۆم بوو

سەرۆك بارزانی لگەل ئەمیندارێ گشتی يێ ئێكه‌تیا زانكۆيێن ئەرەبی کۆم بوو
باسنيوز:

سەرۆک بارزانی، لە سەڵاحەدین، لەگەڵ ئەمینداری گشتیی یەکێتیی زانکۆکانی عەرەبی کۆبوویەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 10\6\2018، لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی، لەگەڵ پڕۆفیسۆر سوڵتان ئەبو عرابی ئەلعدوان، ئەمینداری گشتیی یەكێتیی زانكۆكانی عەرەبی کۆبوویەوە، لە دیدارەكەدا ئەمینداری گشتیی یەكێتیی زانكۆكانی عەرەبی سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد، بۆ ڕەخساندنی دیدارەكە و وێڕای ئاماژەدان بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە شەڕی تیرۆر و سەقامگیری و هاوكێشەكانی ناوچەكە، پیرۆزبایی سەركەوتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانیشی لە سەرۆك بارزانی كرد، لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

ئەمینداری گشتیی یەكێتیی زانكۆكانی عەرەبی، لە درێژەی گوتەكانیدا پێزانینی بۆ ڕۆڵ و پێگەی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان هەبوو كە لە گەشەی بەردەوامدان و ستانداردەكانی نێودەوڵەتیی خوێندنیان بە باشی بەدەست هێناوە.

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی سوپاسی ئەمینداری گشتیی یەكێتیی زانكۆكانی عەرەبی كرد و دەستخۆشیی لە ڕۆڵی ئەو ئەمیندارێتییە كرد لە چالاكی و كارەكانیاندا و پشتیوانیی خۆیشی بۆ هەموو جۆرە پەیوەندی و هەماهەنگی و هاوكاریی نێوان زانكۆكانی كوردستان و زانكۆكانی عەرەبی نیشان دا.

بارودۆخی سیاسیی و دوا گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و عێراق تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەرشیفێ بنگەهێ لالش دێ ئێته‌‌ دیجیتالكرن.

Lalish Duhok

مەسرور بارزانی: سۆزێن خۆ بۆ داهاتوويه‌كى دیجیتاڵ و کوردستانه‌كا بهێزتر دێ بەینە سەر

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی سوبه‌ دێ دگه‌ل سه‌رۆكاتییا په‌ڕله‌مانی كۆمبیت

Lalish Duhok