سه‌رۆكایه‌تيا په‌رله‌مانێ كوردستانێ هه‌لوه‌شاندنا ده‌نگدانا تایبه‌ت ل هه‌رێمێ ره‌تكر
باسنيوز:
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكى له‌باره‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ته‌وه بڵاوكرده‌وه و تێیدا ڕای ده‌گه‌یه‌نێت جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌نگدانى تایبه‌تى پارێزگاكاى تر‌ى عێراق ئامانجى سیاسی و حزبیی هه‌ندێك لایه‌نى عێراقی و كوردستانى له‌پشته‌وه‌یه و قابیلى قبوڵكردن نییه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستاندا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست (باس‌نیوز) كه‌وتووه، هاتووه “به‌داخه‌وه به‌بیانووى بوونى سه‌رنج و تێبینى له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان كه به‌دڵ و ئاره‌زووى هه‌ندێك لایه‌نى سیاسی عێراقی و كوردستانى نه‌بووه، ڕۆژى 6/6/2018 په‌رله‌مانى عێراق له دانیشتنێكى نائاساییدا یاسایه‌كى دوور له‌بنه‌ما ده‌ستوورى و یاسا بهركارهكانى هه‌ڵبژاردنه‌كان تێپه‌ڕاند و داواى هه‌ژماركردنه‌وه‌ى 100% ى ده‌نگه‌كان ده‌كات له‌عێراقدا”.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه “سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان نیگه‌رانی خۆى به‌رامبه‌ر به‌شێوازى تێپه‌ڕاندنى یاساكه ڕاده‌گه‌یه‌نێ و زۆر به‌توندیش ئه‌و بڕگه‌یه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و سڕكردنى دهندانى تایبه‌تى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایش و دژه‌تیرۆرى كوردستانى كردووه، دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ ده‌نگدانى تایبه‌تى پارێزگاكانى تر‌ى عێراق ئامانجى سیاسی و حزبی هه‌ندێك لایه‌نى عێراق و كوردستانیی له‌پشته‌وه‌یه و پێشێلكردنى مافى یاسایی ده‌نگدانى ئه‌ندامانى هێزه‌كانى ناوخۆى هه‌رێمه و قابیلى قبوڵكردن نییه”.
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه “ئه‌مجۆره یاسایه‌ى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران تێپه‌ڕێندراوه جگه‌له‌وه‌ى ده‌بێته مایه‌ى نانه‌وه‌ى نائارامى و ناسه‌قامگیرى سیاسی و ئه‌منى زیاتر له عێراقدا، خزمه‌تیش بهئایندهى سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیان ناكات و سه‌روه‌ریی یاسا و ده‌ستوورى وڵاتیش ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه و قه‌یرانه‌كانى عێراقیش قووڵترده‌كاته‌وه”.
له ڕاگهیهندراوهكهدا داوا له دادگاى فیدراڵر عێراق كراوه “هه‌رچی زووه هه‌ڵوێستى ڕوون و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى ده‌ستوورییان هه‌بێت و سنوورێك بۆ ئه‌و پێشێلكارییانه دابنێن كه ماوه‌یه‌كه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌دژى مافه ده‌ستوورییه‌كانى گه‌لى كوردستان تێیده‌په‌ڕێنێ”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
