وەزارەتا ساخله‌ميێ ئاماده‌كاريان بۆ رووبرووبوونا نه‌خۆشیێن هاڤینێ دكت
باسنيوز:
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كرد ئاماده‌كارییان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشییە هاوینییەكان ده‌ست پێكردووه.
خاڵس قادر گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به(باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند به‌هۆى هاتنى وه‌زرى هاوین و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رماوە، پێشبینى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ند نه‌خۆشیه‌ك ده‌كرێت، له‌وانه نه‌خۆشیه تاداریه‌كان، گرانه‌تا و سكچوون و زۆرێك لە نه‌خۆشى دیكه، بۆیه ده‌ستمان كردووه به ئاماده‌كاری بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه و چاره‌سه‌ركردنیان.
هه‌روه‌ها گوتیشى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌رمانی پێویست و ئاماده‌كاری تاقیگه‌یی بۆ نه‌خۆشخانه‌كان دابین كراوه و به‌رنامه‌ش هه‌یه كه هۆشیارى خۆپاراستن له‌و نه‌خۆشیانه بڵاو بكه‌نه‌وه.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه به‌ده‌ر له‌وه ئه‌گه‌ر نه‌خۆش داواى كرد و پێویست بێت، پشكنینى نه‌خۆشى كۆلێراى بۆ ده‌كرێت كه خۆشبه‌ختانه ئه‌مساڵ به‌به‌راورد به ساڵانى پێشوو ئه‌و جۆره نه‌خۆشیه كه‌م بووه‌ته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
