شبكة لالش الاعلامية

پرۆسا وەرگرتنا گەنمێ جۆتیاران ل هەرێما كوردستانێ دەست پێ كر

پرۆسا وەرگرتنا گەنمێ جۆتیاران ل هەرێما كوردستانێ دەست پێ كر

باسنيوز:

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رای دەگەیەنێت، ئەمڕۆ یەكشەممە 2018/6/17 پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە هەرێمی كوردستان دەستی پێكردووە.

نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە شارەكانی هەرێمی كوردستان لە یەك كاتدا دەستی پێكردووە و بڕیارە ماوەی 45 رۆژ بخایەنێت”.

نەوزاد ئەدهەم ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە ناوەڕاستی ئەم مانگە لە خوارووی عێراق ڕاگیراوە، بەڵام لە ناوەڕاستی عێراق پرۆسەكە بەردەوامە، بەڵام كاتەكەی دیاری نەكراوە.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێی وایە بڕی گەنمی وەرگیراو لە جووتیارانی هەرێمی كوردستان لە ئاستی پێویستدا نییە و بە گرنگی دەزانێت بۆ ساڵانی داهاتوو بڕەكە زیاتر بكرێت.

كۆمپانیای گشتیی بازرگانی و دانەوێڵەی عێراق، بۆ وەرزی ساڵی 2018 بۆ هەر تەنێك گەنمی پلە یەك 560 هەزار دینار، پلە دوو 480 هەزار دینار و پلە سێ 420 هەزار دیناری دیاری كردووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دیـندار زێباری: سیستەمێ دادوەرییا هەرێما کوردستانێ دەسهەلاتا زێدەتر پێ هاتیە دان

Lalish Duhok

 مەترسيا دیپۆرتکرنێ لسەر پەنابەرێن کورد ل ئەلمانیا هه‌يه‌

Lalish Duhok

ناڤێ ئێكه‌مێن پۆلێن 12ێ ئامادەیی و 9ێ بنەرەتی هاتنه‌ ئاشکه‌راکرن

Lalish Duhok