ژنان ئەڤ ٥ سیفەته ژ زهلامان دڤێن
SNN:
بەوپێیەی ھەڵبژاردنی ھاوسەری ژیان زۆر وورد و سەختە بۆیە پێویستە مرۆڤ باشتر مامەڵە بکات لەگەڵ ئەم بابەتە بەژیری و ووردی و بگەرێ بەشوێن تایبەتمەندییەکاندا لەھاوسەری ژیانیدا بۆ زامنی پەیوەندییەکی ھاوسەری تەندروست و بێ کێشە.
بەوپێیەش کەپیاو رەگەزی سەرەکی و کاریگەرە لەپەیوەندیی ھاوسەرێتییدا بۆیە باشترە تایبەتمەندیی ھەبێ کەبتوانێ بەباشی پەیوەندییەکە بەرێوەبەرێت.
لێرەدا ٥ تایبەتمەندی دەخەینەروو کەبێ ژن ھەیبێت بۆ گەڕان بەشوێن ھاوسەری ئایندەیدا بۆ بەرگەگرتنی بەرپرسیارێتی لەبەرامبەر خێزانەکەی، ئەمەش وێب سایتی فامیلی ھاو بەم جۆرە ئاشکرایکردووە:
١. بەرگەگرتنی بەرپرسیارێتی: پێویستە پیاو بەرگەی بەرپرسیارێتی بگرێت و پابەند بێت لەبەرامبەر خێزان و ھاورێکانی و توانای روبەروبونەوەی کێشەکانی ھەبێت کەرووبەروی خێزانەکەی دەبێتەوە و کاربکات بۆ چارەسەرکردنی بەشێوەیەکی ژیرانە سەرباری چەندین بەرپرسیارێتی تر لەپێناو کارکردن بۆ خزمەتکردن و بەخێوکردنی خێزانەکەی.
٢. متمانەی بەخۆی بێت: ئەو پیاوانە جیادەکرێنەوە بەتوانای مامەڵەکردن لەگەڵ ھەموو دۆخەکان بەتوانا و خواستێکی گرنگ و ئەمەش متمانەیەکە دەگوێزرێتەوە بۆ ژن و ئەندامانی خێزانەکەی.
٣. یارمەتیدەر بێت لەنێو ماڵ یان دەرەوەیدا و بەرگەی بەپرسیارێتی بگرێت لەبەرامبەر ھاوسەرەکەی و دەرفەتی پشودانی بداتێ و بەدووری بگرێت لەفشارەکانی رۆژانە، لەمەشدا پیاوان رۆڵیان دەبێ لەکەمکردنەوەی ماندوێتی و پاککردنەوەی ماڵ و چاودێری منداڵ و کاری تردا.
٤. دڵسۆزی: ھەندێ جار دڵسۆزی پەیوەندیی ھاوسەرێتی شتێکی باشە و ھەندێ پیاوان دەکەونە بەر بۆسەی ناپاکی و ئەنجامدانی پەیوەندیی لەدەرەوەی سنوری ھاوسەرێتی ئەمەش پەیوەندییەکە بەرەو خراپ بون دەبات بۆیە دەبێ پیاوان دڵسۆز بن ئەمەشە ژن بەشوێنیدا دەگەرێت لەھاوبەشی ژیانیدا.
٥. راستگۆیی: ئەمەش وەک دڵسۆزی، ھۆکارێکی گرنگە لەسەرخستنی ھەر پەیوەندییەکی ھاوسەرێتیدا چونکە ھاوسەری راستگۆ متمانەی ھاوسەرەکەی بەدەست دەھێنێت و پەیوەندیی خۆی لەگەڵیدا دەبەستێت لەسەر بنەمای راستگۆیی و راشکاوی و خۆ بەدوورگرتن لەفێڵ و خەڵەتاندن و درۆکردن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
