شبكة لالش الاعلامية

ل بریتانیا مه‌ترسيترين دۆندرمە هاته‌ بەرھەم ئينان

ل بریتانیا مه‌ترسيترين دۆندرمە هاته‌ بەرھەم ئينان
باسنيوز:

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کاسبکارێک لە بەریتانیا، جۆرە دۆندرمەیەکی تازەی بەرھەم ھێناوە، کە بە ترسناکترین جۆری دۆندرمە ناو دەبرێت.

پێکھاتەی ئەو دۆندرمەیە لە جۆری توونترین (تیژترین) بیبەر دروست دەکرێت، بەو ھۆیەشەوە خواردنی زۆر ئەستەمە، ھەر بۆیەش خاوەن کارەکە فۆرمێکی ئامادە کردووە، کە تێیدا چەند زانیارییەک لەسەر دۆندرمەکە نووسراوە، لەکۆتاییشدا ئاماژە بەوە کراوە پێویستە ھەر کەسێک بەر لە خواردنی دۆندرمەکە، بۆ خاوەنەکەی واژۆی خۆی بکات و وەکوو بەڵگەیەک کە لەسەر بەرپرسیاریەتیی خۆی خواردوویەتی.

لە میدیا بەریتانییەکاندا باس لەوە کراوە، کە ئەو جۆرە دۆندرمە توون و ترسناکە، بە ناوی (ھەناسەکانی شەیتان) ناو دەبرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ناسا.. ڤیدیۆیه‌ك ل دۆر چاوانيا غه‌يربوونا رۆژێ ل سه‌ر هه‌ساره‌يا مه‌ريخێ به‌لاڤكر

Lalish Duhok

بەفرگرةك هاتة ديتن تەمەن دوو هەزار سالە

Lalish Duhok

مفا و گرنگیا شیرێ ده‌یكێ بۆ زارۆكى

Lalish Duhok