شبكة لالش الاعلامية

شانده‌کی عێراقى و هەرێما کوردستانێ بۆ ڤه‌کرنا رێيا ناڤبه‌را هەولێر – کەرکووکێ کۆمبوون

شانده‌کی عێراقى و هەرێما کوردستانێ بۆ ڤه‌کرنا رێيا ناڤبه‌را هەولێر – کەرکووکێ کۆمبوون

باسنيوز:
جێگری فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگەی لە میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک – پردێ ڕای دەگەیەنێت، کە ئەمڕۆ لە کەرکووک گفتوگۆ لە نێوان شاندێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەکرێت، بۆ کردنەوە و چاککردنی ئەو ڕێگایە.

لەبارەی چاوپێکەوتنەکەی ئەمڕۆی شاندی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە پردێ حەمە ڕێگر، جێگری فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگەی لە میوەری ڕۆژئاوای کەرکووک – پردێ بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “هەرچەندە هێزەکانی پێشمەرگە بەشداربوون تێیدا، بەڵام بابەتەکە پەیوەندی بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوەیە، ئەویش بۆ کردنەوەی ڕێگای نێوان هەولێر و کەرکووکە، چونکە ڕێگاکە و پردەکان تێکچوون”.

ئەو بەرپرسەی هێزی پێشمەرگە ئاشکراشی کرد: “شاندەکەی عێراق لە بریکاری وەزیری ناوخۆ و شاندەکەی هەرێمی کوردستانیش لە بەرپرسی ڕێگاوبانی هەولێر و عەبدولخالق تەلعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێری سەر بە وەزارەتی ناوخۆ پێکهاتبوون، بەمەبەستی کۆبوونەوەش ڕۆشتوونەتە کەرکووک بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چۆنییەتی کردنەوەی ڕێگاکە“.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆك بارزانی لگه‌ل حه‌لبوسی كۆمبوو

Lalish Duhok

ئینانا ترۆمبێلێن ژێر مۆدیلا 2015 بۆ ناڤا هه‌رێمێ هاته‌ قه‌ده‌غه‌كرن

Lalish Duhok

20 هزار یه‌كه‌یێن ئاكنجیبوونێ دێ بۆ كرێداران هێته‌ دروستكرن

Lalish Duhok