زەیتا بسەرڤهچۆيى ژ ئيرانێ دئێته كوردستانێ
وشه:
دەروازی حاجی ئۆمەران ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ 24 تۆن زەیتی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرا و بۆ ئێران هاتەوە ناردن كە ئاشكرا بوو مێژووی دەرچوون و بەسەرچوونی پێش وەختە لێ دراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم دووی ئاب، لە هەواڵێكی لاپەڕەی دەروازەی حاجی ئۆمەران هاتووە، لە پێناو سەلامەتی گیانی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و پاراستنی تەندروستییان، ئەمڕۆ پێنجشەم لە لایەن لیژنەی پشكنین هۆبەی وەرگرتنی نموونەی خۆراك پشكنینی بۆ بڕێكی زۆری زەیت كرا.
لە هەواڵەكە ئاشكرا كراوە، لە دوای ئەنجامدانی پشكنین و دڵنیابوونەوە لە مێژووی دەرچوون و بەسەرچوونی پێشوەختە لێ دراوە بە بڕی 24 تۆن و 220 كیلۆگرام لە ڕوونی زەیت بوو، بۆیە ڕەوانەی ئێران كرایەوە.
هێنانی كەلوپەلی ماوەبەسەرچووی دەستكاریكراو لەلایەن ژمارەیەك بازرگانی هەرێمی كوردستان بەردەوامی هەیە و لە ماوەی ڕابردووشدا سەتان تۆن لە خۆراك و خورمای ماوەبەسەرچوو دەستی بەسەردا گیرا لە دەروازەكان و لەناو بران.
ئێستە هەرێمی كوردستان لە سەرجەم دەروازەكان خاڵی پكشنینی تەندروستی داناوە، هەر خۆراك و كەلوپەلێك بۆ هەرێمی كوردستان بێت، پێشتر پشكنیكی بۆ دەكرێت ئینجا ڕێ دەدرێت بەهێنانی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
