شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا پەروەردێ ئاگه‌هدارییەكێ به‌لاڤ دكت

وەزارەتا پەروەردێ ئاگه‌هدارییەكێ به‌لاڤ دكت

باسنيوز:

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی بۆ خەڵکی بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 28/8/2018، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: “ھەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە، ھەر لیست و ناوێکی قوتابییانی وەرگیراو لە قوتابخانە ھاوبەشەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و کۆمپانیای سابیس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کرابێتەوە و بکرێتەوە، ئێمە وەک وەزارەتی پەروەردە لێی بەرپرس نین”.

وەزارەتی پەروەردە ھۆکارەکەشی خستووەتە ڕوو و باسی لەوە کردووە: “چونکە لێژنەی سەرپەرشتیکردنی تیروپشکی وەرگرتنی قوتابی لەو قوتابخانانە، بە شێوەی فەرمی و پاش تاوتوێ و ھەڵسەنگاندن و وردبینیی تەواو، لە بەرواری 6/9/2018 دوا لیست ئاشکرا و بڵاو دەکاتەوە، بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بەوپەڕی دادپەروەری کۆتایی بێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌مريكا: رۆلێ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى د چاره‌كرنا كێشه‌يێن هه‌ولێر و به‌غدایێ دا بلند دبینین

Lalish Duhok

بەغدا كێشەیەكا دی بۆ ئاوارەیان دروست دكەت

Lalish Duhok

ژمارا مووچەخۆرێن بندیوار ل عێراقێ دئێته‌ ئاشكه‌راكرن 

Lalish Duhok