شبكة لالش الاعلامية

پێکئينانا حکومەتا نوو يا عێراقێ سێ هه‌يڤان دێ ڤه‌كێشت

پێکئينانا حکومەتا نوو يا عێراقێ سێ هه‌يڤان دێ ڤه‌كێشت

باسنيوز:

کاندیدێکی دەرچووی پارتی ڕای دەگەیەنێت، ئەگەر شتەکان وەک خۆی بڕواتەوە پێشەوە، ئەوا تا ١٩ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ حکوومەتی نوێی عێراق پێکدەهێنرێت.

د. محەمەد شاکر، کاندیدی دەرچووی پارتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “یەکەم دانیشتنی پەرلەمانیمان لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨دا دەبێت و کۆبوونەوەکەش بە سەرۆکایەتیی (محەمەدعەلی زێنی) دەبێت، کە بەتەمەنترین پەرلەمانتارە و تەمەنی ٧٩ ساڵە، هەروەها لە حزبی مەدەنیی دیموکراتییە، لەو دانیشتنەشدا سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی هەڵدەبژێردرێن، هەروەها پەرلەمانتارەکانیش سوێندی یاسایی دەخۆن”.

کاندیدە دەرچووەکەی پارتی بۆ پەرلەمانی عێراق ڕوونیشی کردەوە: “بەپێی دەستوور دوابە دوای هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگرەکانی پەرلەمان، ئەوا دەبێ سەرۆکایەتیی کۆمار و سێ جێگرەکەشی هەڵبژێردرێن، واتە ئەگەر کارەکان وەک خۆی بڕواتە پێشەوە ئەوا دەبێت تا ٤\١٠\٢٠١٨ سەرۆکایەتیی کۆمار هەڵبژێردرێت، هەروەها داوا لە گەورەترین کوتلە دەکرێت لە ماوەی مانگێکدا واتە لە١٩\١٠\٢٠١٨ بۆ ١٩\١١\٢٠١٨ حکوومەت پێکبهێنرێت، ئەوکاتەش سەرۆکوەزیران و وەزیرەکانی دەستنیشان دەکرێن، بەڵام ئایا حکوومەت پێک دێت یان نا؟.

د. محەمەد شاکر نەیشاردەوە کە لایەنی کوردی تا ئێستا هێڵێ سووری لەسەر هیچ هاوپەیمانییەک نییە، بەڵکوو تەنیا داواکاریی هەیە کە خۆی لە (شەراکەت، ڕێککەوتن و هاوسەنگی)دا دەبینێتەوە، ئەگەر هەر هاوپەیمانێتییەک ئامادەی جێبەجێکردنی ئەو داواکارییانە بێت، ئەوا کورد هاوپەیمانیی لەگەڵ دەکات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رێنماییەك بۆ پێشینەيا هه‌ڤژينيێ دئێته‌ ده‌ركرن

Lalish Duhok

ژبەر ئاگرێ بازارێ سه‌نته‌رێ پارێزگەها دهۆكێ، زیان گەهشتیە زێدەتر ژ 100 دوكانان

Lalish Duhok

ب ڤی مه‌رجی هه‌رێمێ دێ ل گه‌ل عێراقێ رێكه‌فتنێ كه‌ت

Lalish Duhok