شبكة لالش الاعلامية

مه‌ترسیدارترین زیانێن حه‌بكا پاراسیتامۆلێ

مه‌ترسیدارترین زیانێن حه‌بكا پاراسیتامۆلێ

وشه‌:
“پاڕاسیتامۆڵ یان پاراسیتۆڵ یان پاراستۆڵ” به‌ یه‌كێك له‌ ده‌رمانه‌ كیمیایییه‌كان كه‌ زۆربه‌ی كه‌س به‌كاری ده‌هێنێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی جه‌سته‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرینگه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رۆژانه‌ زیاده‌ڕه‌ویی له‌م ده‌رمانه‌دا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ دروست ده‌كات له‌سه‌ر ته‌ندروستی جه‌سته‌ت.

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی “netdoctor” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌و زیانانه‌ ده‌كات كه‌ حه‌بی پاڕاسیتامۆڵ هه‌یه‌تی و ئاماژه‌ی پێ داوه‌، به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه‌ كه‌ پزیشكانی به‌ریتانی ئه‌نجامیان داوه‌ و ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ حه‌بی پاڕاسیتامۆڵ زیانی زۆر هه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌ و پێویسته‌ به‌شێوازێكی زۆر و رۆژانه‌ نه‌یخۆیت.

هۆكاره‌كانی نه‌خواردنی حه‌بی پاراسیتامۆڵ به‌شێوازێكی رۆژانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ كاریگه‌رییه‌كی زۆر خراپ له‌سه‌ر چالاكی جه‌سته‌ دروست ده‌كات و تووشی په‌چه‌كرداری خراپی جه‌سته‌ت ده‌كات كه‌ زۆربه‌ی كاته‌كان ژه‌هر له‌ جه‌سته‌دا دروست ده‌بێت.

پزیشكان زیاتر له‌باره‌ی خراپی ئه‌م ده‌رمانه‌ كیمیایییه‌وه‌ گوتوویانه‌، ئه‌گه‌ر له‌ ڕۆژێكدا زیاتر له‌ سێ حه‌بی پاڕاسیتامۆڵ بخۆی، ئه‌وا كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر چالاكی و ته‌ندروستی ئه‌ندامه‌كانی “جگه‌ر و گورچیله‌”، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشیان ڕوون كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ یه‌ك كاتدا دوو حه‌ب یان زیاتر بخۆی، ئه‌وا ئه‌گه‌ری تووشبوونت به‌ نه‌خۆشیی ژه‌هراویبوونی گه‌ده‌ زیاد ده‌كات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌گه‌ر هه‌ڤژينێ ته‌ باوه‌رى بخۆ نه‌ما بڤى شێوه‌ى مامه‌لێ لگه‌ڵ بكه‌

Lalish Duhok

باشترین ماسک بۆ پێستى

Lalish Duhok

هه‌ڤژین ژ به‌ر ڤان سێ ئه‌گه‌ران ژێكجودا دبن

Lalish Duhok