خوارنا گۆشتى تەمەنى درێژ دكت
وشه:
زۆرینەی توێژینەوەكان وریاییان لەبارەی زۆر خواردن و زیانەكانی خواردنی گۆشت داوە، بەتایبەتی گۆشتی سوور، ئەوان رێنوێنی ئەوەیان كردووە كە مرۆڤ بۆ تەندروستیەكی باش، پەنا بۆ سیستمێكی خۆراكی زیاتر رووەكی ببات، ئەوە وای كرد تیمێكی توێژەرانی نێودەوڵەتی لە پسپۆڕی جیاواز بە سەرۆكایەتی توێژەرانی زانكۆی ئیدیلاند لە ئوسترالیا توێژینەوەیەك لەبارەی رێژەی خواردنی گۆشت و كاریگەری بۆ سەر تەندروستی ئەنجام بدەن.
توێژینەوەكە گەیشتە ئەنجامی پێشبینی نەكراو و كتوپڕ بەوەی گۆشت ناوەندی تەمەنی مرۆڤ درێژ دەكات، وەك ماڵپەڕی “میدیكاڵ ئێكسپرێس”ی ئەمەریكی باسی كردووە، وینبینگ یو، توێژەر دەڵێت، بە درێژایی ملیۆنان ساڵی رابردوو مرۆڤ بەهۆی خواردنی زۆری گۆشتەوە پێشكەوتووە و پەری سەندووە، بۆیە ویستمان لە نزیكەوە ئاشنای ئەو توێژینەوانە بین كە تیشكیان خستووەتە سەر لایەنە نەرێنییەكەی خواردنی گۆشت.
خواردنی گۆشت بۆ تەندروستی مرۆڤ باشە، بە مەرجێك بە بڕێكی ناوەند بخورێت
روونی كردەوە، تیمەكانمان هەستان بە شیكردنەوەی زانیارییەكانی پێوەست بە پێوەندی نێوان خواردنی گۆشت و ناوەندی پێشبینیكراوی تەمەنی مرۆڤ و تێكڕای مردنی منداڵ لەسەر ئاستی ناوچەكان و دنیادا، ئەنجامی توێژینەوەكە لە كۆواری ” International Journal of General Medicine ” بڵاو كرایەوە و پشكنینی بۆ كاریگەرییەكانی تەندروستی خواردنی گۆشتی لە زیاتر لە 170 وڵاتی دنیا ئەنجام دا.
توێژەران بۆیان دەركەوت كە بەدەستهێنانی وزە لە بەرووبوومەكانی سەرچاوەی كاربۆهیدرات، واتە دانەوێڵە و سەڵكەكانی وەك پەتاتە، نابێتە هۆی زیادبوونی ناوەندی پێشبینیكراوی تەمەن و خواردنی گۆشتە پێوەستە بەو بابەتەوە، بێ رەچاوكردنی كاریگەرییەكانی تری، لەبارەی كاریگەرییە زیانبەخشەكانی گۆشتیش، تا ئێستە ئەنجامەكان جێی مشتومڕن.
لای خۆیەوە ئارسەر سانیۆتیس، زانای ئەنسرۆپۆلۆجیا و زیندەوەرزانی لە زانكۆكە گوتی، ئەنجامەكان لەگەڵ توێژینەوەی تر كۆكن بەوەی دانەوێڵە بەهای خۆراكیان لە گۆشت كەمترە، گۆشت پێگەیەكی تایبەتی لە تەندروستی مرۆڤ هەیە و بێ گۆشت سیستمی خۆراكمان گەشە ناكات، بۆیە پەیاممان ئەوەیە خواردنی گۆشت بۆ تەندروستی مرۆڤ باشە، بە مەرجێك بە بڕێكی ناوەند بخورێت و ئەخلاقیانە دروست بكرێت، واتە گۆشتی دروستكراو و لەقوتوونراو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
