شبكة لالش الاعلامية

هه‌ساره‌یه‌ك هاته‌ ديتن

هه‌ساره‌یه‌ك هاته‌ ديتن
K24 – هه‌ولێر:

توێژینەوەیەک لە کۆمەڵەی شاهانەی فەلەکناسی بەریتانی ئاشكرای ده‌كات، رەنگە هەسارەیەک له‌ ده‌وروبه‌ری خولگەی ئەستێرەی (WD 1054-226) ژیانی تێدا هەبێت.

بە گوێرەی زانیارییه‌كانی کۆمەڵەی شاهانەی فەلەکناسی بەریتانیا، مەزندەکراوە هەسارەکە 117 هەزار ساڵی تیشکی لە گۆی زەوییەوە دووربێت، کەوتۆتە ناوچەیەک که‌ پله‌ی گه‌رمای بۆ ژیان گونجاوه‌.

پرۆفیسۆر جەی فەریحی، لە زانکۆی لەندەن سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەکەی کردووە، رایگه‌یاند، دۆزینەوەی ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ چاوەڕوان نەکراو بوو بۆ گەردوونناسان.

پرۆفیسۆرەکە راشیگه‌یاند، له‌كاتی ئه‌نجامدانی گەشتێک بۆ ناوچەی ئەستێرەی”white dwarf”، بینرا ژیان له‌و هه‌ساره‌یه‌دا هەیه‌.

ئەستێرەی “white dwarf” لە گەردوونناسی ئاماژەیە بۆ ئەو ئەستێرانەی کە هەموو وزە ناووکیییه‌كانی تەوابوون و چینی سەرەوەیان لەدەستداوە.

تیمی توێژینەوەکە تا ئێستا بەڵگەی راستەوخۆیان دەست نەکەوتووە بۆ هەبوونی ژیان له‌ هەسارەکە، بەڵام ئەوان دەڵێن تێبینی جوڵەی نزیکه‌ی 65 تەنیان لەو ناوچەیە كردووه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دراڤه‌كى كانزایی به‌هايێ وى ملیۆنه‌ها دۆلارن

Lalish Duhok

گەنجەكێ‌ ئێزدی ب پایسكلی ژ باشیكێ‌ گەهشتە توركیا

Lalish Duhok

چه‌ند ڕێنمایێن گرنگ بۆ دایك و بابان 

Lalish Duhok