شبكة لالش الاعلامية

 ئابوورێ ھەرێمێ زێده‌تر گەشە دکت

 ئابوورێ ھەرێمێ زێده‌تر گەشە دکت
هەولێر-KDP.info-

پسپۆڕێکی ئابووریی سیاسی پێی وایە، لە چەند مانگی دابێ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەبێ پاشەکەوت مووچەی فەرمانبەران دابەش دەکات و دەشڵێ، کارکردنی کۆمپانیاکان و خەرجکردنی پارە بۆ بەڵێندەران جووڵە دەخاتە بازاڕی ھەرێمی کوردستانەوە.

بە ھۆی قەیرانی دارایی و دابەزینی بەھای نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان ژیانێکی سەختیان بەڕێ کرد، بەڵام لەگەڵ باشبوونی ڕەوشی ئابووریی بازاڕ جووڵەی کردووە و ھەرێمی کوردستان ھەنگاو بەرەو گەیشتن بە ئاساییبوونەوەی ڕەوشی ئابووری دەنێت. دکتۆر ئەرشەد تەھا، پسپۆڕی ئابووریی سیاسی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد: “بە ھۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا ئەمساڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان توانی ئەو داھاتەی دەستی دەکەوێت بە سەقامگیری بیهێڵێتەوە و مووچەی فەرمانبەران لە کاتی خۆیدا دابەش بکات.”

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چەندین جار ئەوەی ئاشکرا کردووە، لەگەڵ باشبوونی داھاتی ھەرێمی کوردستان ئەولەوییەت بۆ مووچەی فەرمانبەران و کەرتە خزمەتگوزارییەکان دەبێت و لەو چەند مانگەی ڕابردوودا دەیان پڕۆژە بە ھۆی باشبوونی ڕەوشی ئابوورییەوە دەست بە جێجێکردنیان کراوە. ئەو پسپۆڕەی ئابووریی سیاسی دەڵێت: “لەگەڵ ئەوەشدا داھاتی ھەرێمی کوردستان ڕاستە نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی بەر لە قەیرانی دارایی بوو، تا بتوانێت بەو بودجەیەی ھەیەتی بەشی ھەموو کەرتەکان و مووچەی فەرمانبەران بەبێ پاشەکەوت بکات، بەڵام گەشبینیم بەو ھەنگاوانەی ئێستای حکوومەت.”

دکتۆر ئەرشەد تەھا ڕوونی کردەوە: “بە ھۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا ئابووریی ھەرێمی کوردستان گەشە دەکات و پێشبینی دەکرێت لە چەند مانگی دابێ حکوومەت بتوانێ بەبێ پاشەکەوت مووچەی فەرمانبەران دابەش بکات و زیاتر پارە بۆ بەڵێندەران خەرج بکات. ھەروەھا بڕیارە کار بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووریی ھەرێمی کوردستان بکرێت و کۆمپانیاکان دەست بە کارەکانیان بکەنەوە، ئەمەش کاریگەریی زۆری لەسەر بازاڕ دەبێت و بەوشێوەیە ئابووریی ھەرێمی کوردستان بەرەوپێش دەچێت و گەشە دەکات.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ده‌زگه‌هێ خێرخوازییێ بارزانى دێ ژماره‌كا زارۆكێن كوردستانێ بۆ چاره‌سه‌رییێ ره‌وانه‌ ئه‌لمانیا كه‌ت

Lalish Duhok

مه‌حمود كاكه‌یی :ل ده‌ستپێكا شه‌رێ داعش زێده‌تر ژ 16 هه‌زار بۆمبێن چاندى هاتينه‌ ژناڤبرن

Lalish Duhok

په‌یڤدارێ پارتی: ل 11 ئه‌یلوولێ ب فه‌رمی دێ ده‌ست ب هه‌وا هه‌لبژارتنان كه‌ین

Lalish Duhok