شبكة لالش الاعلامية

زیانێن بکارئينانا مۆبایلێ بۆ پيستى

زیانێن بکارئينانا مۆبایلێ بۆ پيستى

ئێن ئارتى2:
توێژینەوەیەکی نوێ کە لە زانکۆی “نیومەکسیکۆ” لە مەکسیك ئەنجامدراوە ئاشکرایکردووە، کاتبەسەربردنی زۆر لەبەردەم شاشەی کۆمپیوتەر و تەلەفزیۆن یان مۆبایل زیان بە پێست دەگەیەنێت و وادەکات پەڵە و چرچی پێشوەخت لەسەر پێست دەربکەوێت.

ماڵپەڕی “بۆلیمیترۆ”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ڕووناکی ئەو شاشانە بە قوڵی و زیاتر لە ڕووناکی سەروو بنەوشەیی خۆر دەچێتە پێستەوە، بەمەش ئەگەری زوو بەساڵاچوون زیاتردەبێت.

توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە، ئەو شاشانە ڕووناکییەك دەردەکەن بە “HEV” دەناسرێت، کە دەبێتەهۆی تێكشکان و تێكچوونی خانەکانی پێست بەتایبەت ئەو خانانەی کە ماددەی کۆلاجین بەرهەمدەهێنن، ئەوەش وادەکات چرچی و پەڵە پێشوەخت لەسەر پێست دەربکەوێت.

تەنانەت لەو کاتەی کە تەلەفۆن بە مۆبایل دەکرێت و شاشەکە ڕەش دەبێت، ئەو گەرمییەی لە مۆبایلەکان دەردەچێت وادەکات ماددەی میلانین چالاك ببێت لە جەستەدا کە ئەویش وادەکات هێڵی ڕەش لەژێر چاوەکان دەربکەوێت.

توێژەران ڕێنمایی دەدەن، باشتروایە لەکاتی بەکارهێنانی مۆبایل و کۆمپیوتەردا کرێمی دژبە تیشکی سەروو بنەوشەیی خۆر بەکاربهێنرێت تا لەو ڕووناکییە پێست بپارێزێت، هەروەها لەکاتی تەلەفۆندا سەماعە بەکاربهێنرێت و مۆبایل لە ڕووخسار دووربخرێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

جارا ئێکێ یە ل سەرانسەرى عیراقێ ئامیرەکێ نوو بۆ نشتەگەریان ل دھۆکێ دھێتە بکارئینان

Lalish Duhok

ل جیهانێ  نێزیکی 17 ملیۆن تووشبوويێن ئیفلیجیا مێشكى هەنه‌

Lalish Duhok

هه‌مبێزكرنا لايێ راست یان چەپى رامانا جێواز ھەیە

Lalish Duhok