شبكة لالش الاعلامية

ئەنجومەنێ بلند يێ خانمان: دخوازين کابینا نه‌هێ گرنگیه‌كا تایبەت ب ژنان بده‌ت

ئەنجومەنێ بلند يێ خانمان: دخوازين کابینا نه‌هێ گرنگیه‌كا تایبەت ب ژنان بده‌ت
باسنيوز:
ئەمڕۆ لە هەولێر ڕێوڕەسم و چالاکیی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوە دژ بە توندوتیژیی ئافرەتان بە ئامادەبوونی چالاکانی ژنان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە کارەکانی کرد.

لە کۆڕەکەدا پەخشان زەنگەنە، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان، لە وتارێکدا ئاماژەی بە هەندێ گرفت و ئاستەنگی تایبەت بە ئافرەتان لە کوردستان کرد و داوای لە پەرلەمان و کابینەی داهاتووی هەرێمی کوردستان، ئاوڕی جیدی لە پێگەی ژنان بدەنەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد: “هەرچەند ئازار و مەینەتییەکانی ژنان کەم بوونەتەوە، بەڵام هێشتا بەرۆکمان بەر نادەن، بۆیە بە هیواوە کار ئەکەین و ئەڕوانینە سەرکەوتن بەسەر ئەو ئاسەوارانە و گرتنەبەری هەنگاوی گەورە بۆ بەرەو باشترکردنی بارودۆخی کۆمەڵگە و فەراهەمکردنی زەمینەی لەبار بۆ گەیشتنی ژنانی کوردستان بە تەواوی مافەکانیان و بە ژیانی ئارام و دوور لە هەڕەشەی توندوتیژی”.

پەخشان زەنگەنە گوتیشی: “ژنانە هەمیشە لە ئازار و سەختییەکانی ژیاندا هاوبەش بوون، بەڵام هیچکات خەم و هاوار و ئازارەکانیان نەبیستراوە و نەبینراوە، بۆیە هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی شەریکی هاوتا بن لە گشت پرۆسەکانی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەدا، لە خێزانەوە بگرە هەتا باڵاترین پێگەی دەسەڵات و حوکمڕانی”.

ئاماژەی بەوەش کرد: “لەپێناو پتەوکردنی زەمینەی وەدیهێنانی یەکسانیی جێندەری لە کوردستان و نەهێشتنی توندوتیژی بەرانبەر بە ئافرەت، لەم ساتەوەختەی پەرلەمانی نوێ و ئامادەکارییەکانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند بیروڕاو پێشنیارێک ئەخەینە ڕوو”.

داواکارین لە بەرنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە ڕوونی سیاسەتی حکوومەت سەبارەت بە باشترکردنی بارودۆخی ژیانی ژنان و نەهێشتنی توندوتیژی و جیاکاری لەدژیان بخرێتە ڕوو هەتا کۆمەڵانی خەڵک و بەتایبەت ژنان پێی ئاشنا بن.

داواکارین لەو لایەنە سیاسییانەی کەلە کابینەی نۆیەمی حکوومەتدا بەشدار دەبن، ژن بۆ پۆستی وەزیر و پۆستە باڵاکانی دیکە و وەک شەریکی ڕاستەقینە، ئێمە دڵنیاین لەناو ئە حزبانەدا ئافرەتی ئەوتۆ هەن کە لەڕووی توانا و هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی حوکمڕانی کەمتر نین لەو پیاوانەی کە بۆ ئەو پۆستانەی کاندیدیان دەکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ڤێ ھەفتيێ شاندێ حکوومەتا ھەرێمێ دێ چتە بەغدا

Lalish Duhok

زێده‌تر ژ 2 ھەزار چەكدارێن داعش ل تەلەعفەر هاتينه‌ كوشتن 

Lalish Duhok

كەشناسيا هەرێمێ: سبەی پلەيێن گەرمێ دێ بلند بن

Lalish Duhok