شبكة لالش الاعلامية

پشتى 61 سالان ده‌یکا خۆ يا 103 سالى ديت 

پشتى 61 سالان ده‌یکا خۆ يا 103 سالى ديت 
خەندان-

لە رووداوێکی نامۆدا لە ئێرلەندا خانمێکی تەمەن 81 ساڵ، دایکی دەدۆزێتەوە کە تەمەنی 103 ساڵە.

کێشەکانی ژیان زۆرجار دەبێتەهۆی جیاکردنەوەی کەسە نزیکەکان لەیەکتری، ئیلین ماکین خانمێکی تەمەن 81 ساڵە، ماوەی 61 ساڵە بەدوای ئەندامێکی خێزانەکەیدا دەگەڕێت، چونکە هەستی بە تەنهایی و بێ کەسی کردووە.

هەرچەندە هیوای لە دەستدابوو، بەڵام دواجار بە هاوکاری کەسێکی پسپۆڕی پشکنینە پزیشکیەکان، کە لەرێگای پەیوەندیەکی تەلەفۆنیەوە بۆ رادیۆی RTE ئێرلەندا بەڵێندەدات یارمەتی بدات، دەگاتە ئەنجام و لە کۆتاییەکانی ساڵی 2018 دایکی و دوو برای دەدۆزێتەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکەی رۆژنامەی “میترۆ” ماکین دەڵێت “من بێ هیوابووم لە دۆزینەوەی ئەو دایکەی منی هێناوەتە ژیان، چونکە پێشبینیم دەکرد لە ژیان نەمابێت، بەڵام دواجار دۆزیمەوە کە تەمەنی 103 ساڵە و بەمزووانە دەبێتە 104 ساڵ، لەم ماوەیەشدا نەشتەرگەری چاوەکانی بۆ دەکرێت”.

هەرچەندە لە تەمەنێکی درەنگدا دەگاتە ئامانج، بەڵام لەهەمانکاتدا دڵخۆشە، چونکە جگە لە دایکی دوو برای دیکەی هەیە کە تەمەنیان لە حەفتاکاندایە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خانمه‌ك پشتى 10 رۆژان ژ مرنێ، زارۆك دبت!

Lalish Duhok

ژنه‌ك ل دهۆکێ چار زارۆكا ب جاره‌كێ دبت

Lalish Duhok

دادگه‌ه بریارێ ده‌رباره‌ی چاره‌نڤيسێ شاهجوانا تێنس ده‌ردكت

Lalish Duhok