چین پتاتا ل سه‌ر بانێ هه‌يڤێ دا دچينت
وشه
بڕیاره زانایانی چینی بۆ ساڵی داهاتوو كه‌شتی ئاسمانیی Çang-ı 4 ره‌وانه‌ی سه‌ر مانگ بكه‌ن كه چاندنی په‌تاته له‌سه‌ر رووی مانگ تاقی ده‌كاته‌وه له رێگه‌ی پڕۆژه‌یه‌كه‌وه كه به “Mini Ecosystem” ناسراوه و له‌لایه‌ن زانكۆی چۆنگ چینگه‌وه په‌ره‌ی پێ دراوه، له‌سه‌ر رووی مانگ ژیانی زیندوو تاقی ده‌كرێته‌وه.
پێگه‌ی فه‌رمی “ئه‌نادۆڵۆ” بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه كه‌شتییه ئاسمانییه‌كه كه ناوی Çang-ı 44ه، دوای ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی سه‌ر رووی مانگ ده‌كرێت ئه‌وه تاقی ده‌كاته‌وه كه ئایا په‌تاته و كرمه‌كان ده‌توانن له‌سه‌ر رووی مانگ له‌ژیاندا بمێننه‌وه.
Mini Ekosistem یه‌كێكه له‌و پڕۆژانه‌ی كه له نێوان 257 پڕۆژه‌دا له چوارچێوه‌ی پڕۆگرامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی چین له مانگ ده‌ستنیشان كراوه. ئه‌گه‌ر له ئه‌ركه‌كه‌یدا له‌سه‌ر مانگ سه‌ركه‌وتوو بێت، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ژیانی داگیركاریی مرۆڤ له‌سه‌ر مه‌ریخ له ئاینده‌دا به‌كار ده‌هێنرێت.
به‌پێی ئه‌و كتێبه سپییه‌ی به ناونیشانی “كاره‌كانی 2016ی چین له گه‌ردووندا” له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئیداره‌ی زانیاریی چینه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه‌شتیی ئاسمانیی بێكه‌شتیوانی “چانگ 4″، ساڵی ئاینده ده‌نێردرێت بۆ رووه تاریكه‌كه‌ی مانگ.
به پێی كتێبه‌كه تا ساڵی 2020 به لێكۆڵینه‌وه له مه‌ریخ و جوپیته‌ر، لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ژیانی مرۆڤ له ده‌ره‌وه‌ی زه‌ویدا ئه‌نجام ده‌درێت و به گوێره‌ی ئامانجه‌كان نموونه له مه‌ریخ كۆ ده‌كرێته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
