شبكة لالش الاعلامية

عێراقێ هه‌لويستێ خۆ ده‌رباره‌ی قه‌یرانا كه‌نداڤى راگه‌هاند

عێراقێ هه‌لويستێ خۆ ده‌رباره‌ی قه‌یرانا كه‌نداڤى راگه‌هاند

K24 – هه‌ولێر:

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌مارۆخستنه‌ سه‌ر هیچ وڵاتێك نییه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ناكۆكیشی له‌گه‌ڵدا هه‌بێت، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا له‌ كه‌نداو سه‌ریهه‌ڵداوه‌.

عه‌بادی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ی رایگه‌یاند، پێویسته‌ هاوكاریكردنی تیرۆر رابگیرێت ئه‌گه‌ر هه‌ر وڵات و ده‌وڵه‌تێك پاڵپشتی بكات و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، عێراق توانیویه‌تی به‌سه‌ر تیرۆردا سه‌ركه‌وێت.

له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا عه‌بادی گوتی: “سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌م بۆ عه‌ره‌بساتی سعوودیه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ قه‌یرانی كه‌نداوه‌وه‌ نییه‌”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماتی عێراق ئاشكرایكرد، به‌ گوێره‌ی میدیاكانی كه‌نداو، عه‌بادی به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێك سه‌ردانی شا سه‌لمان عه‌بدولعه‌زیز، پادشای سعوودیه‌ ده‌كات.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، كارنامه‌ی عه‌بادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئاوه‌دانكردنكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانی عێراق ده‌بێت، هه‌روه‌ها قه‌یرانی كه‌نداویش تاووتوێ ده‌كه‌ن.

هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی سعوودیه‌، ئیمارات، به‌حره‌ین و میسر، ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانییان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ڕ پچڕاندووه‌ و سنووره‌ ئاسمانی و ئاوییه‌كانیشیان به‌رووی ئه‌و وڵاته‌دا داخستووه‌، هه‌ریه‌ك له‌و چوار وڵاته‌ش ده‌وحه‌ به‌ هاوكاریكردنی گرووپه‌ تیرۆریستی و توندڕه‌وه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ده‌سه‌ڵاتدارانی قه‌ته‌ڕی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كه‌شناسیا هه‌رێما كوردستانێ: پلێن گه‌رمێ دێ داكه‌ڤن و ئه‌گه‌رێ باران بارینێ هه‌یه‌

Lalish Duhok

وەزارەتا چاندنا عێراقێ خودانكرنا مريشكا قه‌ده‌غه‌كر

Lalish Duhok

ڕاگه‌هاندك ژسه‌رۆكايه‌تيا هه‌رێما كوردستانێ

Lalish Duhok