كۆمپانیایه‌ك گرانترین ته‌له‌ڤزیۆنا جیهانێ دروست دكت
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانیای سی سید C Seedى ئه‌لیكترۆنی، گه‌وره‌ترین ئامێری ته‌له‌ڤزیۆن درووست ده‌كات، كه روونی وێنه (كوالیتی) 4Kیه و قه‌باره‌كه‌ی 262 ئینجه، واتا زیاتر له 6.5 مه‌تر.
گۆڤاری The Verge بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ئامێره 10 بڵندگۆی هه‌یه و به شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازیاری ورد بڵندگۆكان دابه‌شكراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به په‌رده‌یه‌كی قوماشی رێگه له درووستبوونی ژاوه‌ژاوه ده‌گرێت له‌كاتی كاركردندا، بۆ ئه‌وه‌ی به باشترین كوالیتی ده‌نگ بگوازێته‌وه.
وه‌ك ئه‌و كۆمپانیایه روونیكردووه‌ته‌وه، سه‌یركردنی ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنێكه چێژێكی تایبه‌تی هه‌یه و وه‌رچه‌رخانه له مێژووی سینه‌مای ماڵ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و كوالیتییه به‌رزه‌ی له نمایش و نیشاندانی وێنه و ڤیدیۆكان هه‌یه‌تی.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، نرخی ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه 540 هه‌زار دۆلاره و كێشه‌كه‌ی 800 كیلۆم گرام ده‌بێت، به‌مه‌ش گرانترین ته‌له‌ڤزیۆنی جیهان ده‌بێت، هه‌م له‌رووی نرخ و هه‌م له رووی كێشه‌وه.
بڕیاره ئه‌م هاوینه ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه بكه‌وێته بازاڕه‌كان و هه‌ر كه‌سێكیش ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه بكڕێت، له به‌رامبه‌ر دانان و دامه‌زراندنی له ماڵ، ده‌بێت 38 هه‌زار دۆلاره بداته كۆمپانیاكه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
