رێکخراوهكا ئەلمانی: شیرى ب خاڤی نهخۆن
رووداو-سلێمانی
یەکێتی جووتیارانی ویلایەتی سەکسۆنیا لە ئەڵمانیا دەڵێ دەبێ شیری ئاژەڵ بەر لە خواردنی بکوڵێندرێ، چونکە دوور نییە چەندین میکرۆبی نەخۆشخەری تێدابن.
رێکخراوە ئەڵمانییەکە دەڵێ تەنانەت ئەگەر باشترین پێوەرەکانی خاوێنیش پەیڕەوبکرێن لە کێڵگەکاندا، دوور نییە شیری ئاژەڵەکان چەندین میکرۆبیان تێدابێ!
بەڵام ئەو شیرەی بە ئامادەکراوی و لە قوتونراوی لە مارکێتەکان دەفرۆشرێ، بە پرۆسەی پەستەرەدا تێپەڕیوە و دەکرێ بەبێ کوڵاندن بخورێتەوە.
بیرورایەک لەنیو خەڵکی هەیە گوایە بە کوڵاندنی شیر، رەگەزە خۆراکییە پیویستەکانی لەدەستدەدات، بۆیە هەندێک کەس شیری خاوی ئاژەڵ لەدوای دۆشینی ئاژەڵەکە دەخۆنەوە بێئەوەی بیکوڵێنن. بەڵام پزیشکان ئەو بۆچوونە رەتدەکەونەوە و دەڵێن کوڵاندنی شیر زۆر گرنگە بۆ لەنیوبردنی ئەو میکرۆبە نەخۆشخەرانەی پێدەچێ لە شیرەکەدا هەبن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
