شبكة لالش الاعلامية

ده‌ربارەی مووچەی دلنيايى ب فەرمانبەرێن ھەرێما كوردستانێ تێته‌ دان

ده‌ربارەی مووچەی دلنيايى ب فەرمانبەرێن ھەرێما كوردستانێ تێته‌ دان

K24 – ھەولێر

سەبارەت بە دەنگۆی دواكەوتن و نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان لە بەغداوە، ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق روونكردنەوە دەدات و لە زاری فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراقەوە دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران.

هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا دەڵێ: “دەربارەی دواکەوتن یا نەهاتنی پشکی هەرێم لە لایەن حکوومەتی عێراقەوە و ئەو قسە و باسانەی دەکرێن سەبارەت بە دواکەوتنی ناردنی پارە لە بەغدادەوە پەیوەندیمان پێوەکرا لەلایەن بەشیک لە پەرلەمانتارانی هەرێم و هاووڵاتییان و ژمارەیەک لە دەزگاکانی راگەیاندنەوە دوایانکرد کە بەدواداچوون بکەین بۆ ئەو پرسە، لەو بارەیەوە ئەمڕۆ سێشەممە، پەیوەندیمان کرد بە دکتۆر فوئاد حوسێن وەزیری دارایی حکوومەتی عێراق و لەو بارەیەوە دڵنیایی تەواوی داینێ کە هیچ کێشەیەک لە ئارادا نییە و رایگەیاند، هیچ کێشە و گرفتێک سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ئارادا نییە و لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم لەسەر خەتین”.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: “هیوادارام هیچ کەس و لایەک بێ بوونی زانیاری تەواو نەبێتە سەرچاوەی هەواڵێک کە نیگەرانی بۆ هاووڵاتییان و فەرمانبەرانی هەرێم دروست بکات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بلاسخارت: داخواز دكه‌م هه‌ولێر و به‌غدا ژ بۆ رێگریكرنێن هێرشان خوه‌ بكه‌ن یه‌ك

Lalish Duhok

ئسرائیل.. سەرخوەبوون مافەکێ سروشتیێ گەلێ کوردستانێ یە

Lalish Duhok

كێم ئاڤی 60%ی سامانێ ماسى ل عێراقێ  ژناڤ دبه‌ت

Lalish Duhok