شبكة لالش الاعلامية

كورد بۆ سەرژمێریا گشتی ل عێراق] داخوازا دلنیابوونێ دكن

كورد بۆ سەرژمێریا گشتی ل عێراق] داخوازا دلنیابوونێ دكن

باسنيوز:

بەرپرسێکی وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ھەنگاوەکانی ئامادەکاریی پرۆسەی سەرژمێریکردن لە عێراق بەردەوامە و كوردیش بۆ بەشداریکردن لە سەرژمێرییەكەدا، داوای دڵنیایی لە عێراق دەكات.

عەبدوڕەزاق محەمەد بەڕێوەبەری پەرەپێدان لە وەزارەتی پلاندانان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند تا ئێستە لە دوو کۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان و عێراق، تایبەت بە پڕۆسەی سەرژمێریکردنی عێراق، پێشنیاز کراوە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا ئەنجام بدرێت.

گوتیشی ھەرێمی کوردستان دەیەوێ دۆخی ناوچە جێناکۆکەکان ئاسایی بکرێتەوە، چونکە لە سەرژمێریی ساڵی ١٩٥٧ی عێراق کورد نزیکەی ڕێژەی ٥٠%ی دانیشتوان بوو، بەڵام لە پڕۆسەکانی دیکە کرایە کەمینە.

باسی لەوەش کرد كە بەو ھۆیەوە دەیانەوێ پڕۆسەکە بۆ مەبەستی پەرەپێدان و ئاوەدانکردنەوە بێت، بە ئامانجی سیاسی و بەکارھێنانی ئەنجامەکە نەبێ وەک کارتی فشار بە ڕووی کورد، بۆ ئەو مەبەستە كورد داوای دڵنیایی کردووە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان باسی لەوەش کرد كە بڕیارە چەند دانیشتنێکی دیکەی تایبەت بە پڕۆسەکە لە نێوان بەرپرسانی کورد و عێراق بکرێت، دوای کۆکبوون لەسەر مەرج و ڕێوشوێنەکان بڕیاری کۆتایی و بەشداریکردنی کورد لە پڕۆسەکە دەدرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فراکسیۆنا پارتی سەرۆکایەتيا سێ لژنا وەرگرت

Lalish Duhok

٣٩ ھزار مالباتێن ئاوارە ل کەمپێن ھەرێما کوردستانێ ماینە

Lalish Duhok

مه‌كته‌با سیاسی یا پارتی: په‌كه‌كه‌ ل دژی هه‌می بها و درووشمێن كوردستان و سه‌ربخوه‌ خوازیێ یه‌

Lalish Duhok