هێلا ئاسمانيا عێراقێ مۆبایلا گالاكسی نۆت 7 ژ گه‌شتیاران قه‌ده‌غه دكت
باسنيۆز:
هێڵی ئاسمانی عێراقی، هه‌ڵگرتنی مۆبایلی ” گالاكسی نۆت 7″ له گه‌شتیاران قه‌ده‌غه ده‌كات، ته‌نانه‌ت ڕێگه‌ش نادرێت له ناو جانتاكانیشدا بێت، هۆكاره‌كه‌ش مه‌ترسی ته‌قاندنه‌وه‌ی پاترییه‌كه‌ی ده‌كرێت.
به‌پێی نووسراوێك كه له به‌شی به بازاڕكردنی سه‌ر به هێڵی ئاسمانی عێراق له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه، ده‌رچووه و وێنه‌یه‌كی دزه‌ی پێ كراوه، داوا كراوه گه‌شتیاران ئاگادار بكرێنه‌وه كه مۆبایلی جۆری “Galaxy Note 7” هه‌ڵنه‌گرن.
له نووسراوه‌كه‌دا داوا له بریكاره گشتییه‌كان كراوه، كه ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه بگه‌یه‌نن به گه‌شتیاران و له گه‌شتی فڕۆكه‌كانی هێڵی ئاسمانی عێراق بۆ شاری ده‌لهی، پایته‌ختی هیندستان، ئه‌و جۆره مۆبایله له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵنه‌گرن، ته‌نانه‌ت له ناو جانتاكانیشدا بێت ده‌رده‌هێنرێت و ڕێگه‌ی پێ ناردێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش، ئاماژه به‌وه ده‌دات، كه هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و جۆره مۆبایله هه‌یه پاترییه‌كه‌ی بته‌قێته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
