شبكة لالش الاعلامية

ژڤانێ هنارتنا مووچێ فەرمانبەرێن هەرێما کوردستان ل بەغدا هاته‌ ئاشکه‌را کرن

ژڤانێ هنارتنا مووچه‌يێ فەرمانبەرێن هەرێما کوردستان ل بەغدا هاته‌ ئاشکه‌را کرن

باسنيوز:

بەرپرسێكی بانكی ناوەندیی عێراق کاتی ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی لە بەغداوە ئاشکرا کرد.

عابد ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق بە (باسنیوز)ی راگەیاند، ئەمرۆ پێنج شەممەش فەرمانی خەرجكردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیان لە بەغداوە بەدەست نەگەیشتووە، بۆیە ”هەفتەی داهاتوو فەرمانەکە دەنێردرێت“.

دڵنیاییشی بە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دا و ئاماژەی بەوە کرد: “پارەی زۆرمان لەبەردەستە و كێشەی پارەمان نییە، تەنها چاوەڕوانی هاتنی فەرمانەکە دەكەین، ئەو كات پارەكە دەدەینە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بۆ تەواوكردنی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان”.

جەختیشی کردەوە کە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا حكوومەتی عێراق دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دەكات، لەگەڵیشیدا فەرمانی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیان بۆ دەنێرێت.

مانگانە و بەپێی یاسای بودجەی ٢٠١٩ی عێراق، حکوومەتی عێراق بڕە پارەیەک بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت کە بەو پارەیە مووچەی فەرمانبەران و کارمەندی 32 وەزارەت و فەرمانگە و دەستە و توێژ دابەش دەكرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزارەتا دەرڤە یا ئەمریکا: پێشوازیێ ل ڕێککەفتنا هەولێرێ و بەغدا دکەین

Lalish Duhok

هێزێن پێشمه‌رگه‌ى هێرشه‌كا داعشێ تێكشكاند

Lalish Duhok

شانده‌كێ ئەمریکا و بریتانیا داخوازيێن هەرێمێ دگەهيننە کۆنگرێسێ ئەمریکا

Lalish Duhok