شبكة لالش الاعلامية

ئيرۆ رۆژه‌كا گرنگە بۆ هەرێما كوردستانێ

ئيرۆ رۆژه‌كا گرنگە بۆ هەرێما كوردستانێ

وشه‌:
بەشێوەیەكی فەرمی ئەمڕۆ ڕۆژێكی گرنگ دەبێت بۆ هەرێمی كوردستان ئەویش جێبەجێكردنی یاسای چاكسازییە و یەكسانی لە نێوان پلە تایبەتەكان و فەرمانبەرانی ئاسایی دروست دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەم یەكی تەمووز، دلشاد مەرزانی خاوەنی یەكێك لە نووسینگەكانی تایبەت بە كۆمەڵگەی خزمەتگوزاری بۆ ستییەكان و كۆمەڵگە تایبەتەكان بە “وشە”ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ بەشێوەیەكی فەرمی دەبێت بریاری كەم كردنەوەی نرخی خزمەتگوزارییەكان لە پرۆژەكانی نیشتەجێبوون جێ‌ بەجێ‌ بكرێت.

جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە بەپێ بریاری سەرۆكی حكوومەتە و ئەمڕۆە دەچێتە بواری جێ بەجی كردن
خاوەنی ئەو نووسینگەیە گوتی، جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە بەپێ بریاری سەرۆكی حكوومەتە و ئەمڕۆ دەچێتە بواری جێ بەجی كردن، ئەوەیش وادەكات نرخەكان ڕێكبخرێنەوە و قۆڵبڕینی خەڵكی كۆتایی بێت كە هەندێك شوێن 400 دۆلارە و هەندێك شوێن 70 دۆلارە.

بەپێی یاسای چاكسازیش ئەمڕۆ جێبەجێكردنی‌ یاساكە‌ دەچێتە قۆناغێكی‌ تر، یاساكە جێبەجێ دەكرێ‌ و مەسروور بارزانی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ كوردستان سەرپەرشتی‌ دەكات، هاوكات پەرلەمانی‌ كوردستانیش مانگانە داوای‌ ڕاپۆرتی‌ حكوومەت لەبارەی‌ هەنگاوەكانی‌ جێبەجێكردنی‌ دەكات.

پەرلەمانی‌ كوردستان ڕۆژی‌ 16ی‌ كانوونی‌ دووەمی‌ 2020 یاسای چاكسازی‌ لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەكانی‌ خانەنشینی‌ لە هەرێمی‌ كوردستان پەسەند كرد. ئەوەیش دوای‌ ئەوەی‌ حكوومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان پڕۆژەكەی‌ رەوانەی‌ پەرلەمان كرد و دوای‌ پەسەندكردنیشی‌ سەرۆكی‌ هەرێمی‌ كوردستان واژووی‌ لەسەر كرد.

رۆژی شەشی‌ شوباتی 2020، رۆژنامەی وەقایعی كوردستان كە رۆژنامەی فەرمی بڵاوكردنەوەی یاساكانە لە هەرێمی كوردستان، یاساكەی‌ بڵاو كردەوە و پرسی چاكسازی لە هەرێمی كوردستان لە بانگەشە و پڕٍۆژەوە قۆناغێكی گرنگی بڕی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەعد خالید:هەولێن بارزانی لگەل لایەنان دا داخوازيێن خەلکێ کوردستانێ نه‌

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تا نه‌فتا عێراقێ نه‌فتا سپی بۆ پارێزگه‌هێن هه‌رێما كوردستانێ دهنێرت

Lalish Duhok

ئیرانێ کوشتنا قاسم سلێمانی پشتراست کر

Lalish Duhok