شبكة لالش الاعلامية

حسێن قائیدی: دڤێت تایبەتمەندیا ئێزدیان ل یاسایا رزگاربوويێن دەستێ داعش به‌رچاڤ بێته‌ وه‌رگرتن

حسێن قائیدی: دڤێت تایبەتمەندیا ئێزدیان ل یاسایا رزگاربوويێن دەستێ داعش به‌رچاڤ بێته‌ وه‌رگرتن
دهۆک-KDP.info-

بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێنراوانی ئێزدی لە پاریزگای دهۆک دەڵێت، یاسای ڕزگارکراوەکانی دەستی داعش لە پەرلەمانی عێراق زۆر گرنگە، پێویستە بە زووترین کات پەسەند بکرێت.

حوسێن قائیدی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”تیبینیمان لەسەر ڕەشنووسی یەکەمی یاساکە هەبووە، بەڵام دواتر ڕەشنووسەکە گۆڕدرا و بڕیارە جارێکی تر دەنگدانی لەسەر بکرێت، ئەو پرۆژەیە پرۆژەیەکی باشە و دەبێ پەرلەمان دەنگی لەسەر بدات، چونکە خزمەت بە ڕزگارکراوەکان دەکات.”

قائیدی، ئاماژەی دا: “مافی ڕزگارکراوەکانی دەست داعش زۆر لەو یاسایە گەورەترە، بەڵام هەنگاویکی باشە و دەبێتە پاڵپشتییەکی گەورە و دەبێت شایستەکانی وەک زێندانیانی سیاسی بێت و قەرەبووی ماددی و مەعنەوییان بکرێتەوە.”

قائیدی جەختی لەوەش کردەوە: “نووسینگەکان پشتیوانیی یاساکە دەکەن و دەبێ لە یاساکەدا ڕەچاوی تایبەتمەندیی ئێزدییان بکرێت وەک قوربانییەک و لە بەرژەوەندیی ڕزگارکراوەکانە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگەهێ لالش تايێ شێخان قوتابیێن سەرکەفتی خه‌لاتكرن

Lalish Duhok

تازی ل ناڤ ئێزدیان دێ‌ ئێنە سنوورداركرن

Lalish Duhok

شاريا: ۆڕکشۆپەک ل سەر بریارا 1325 هاتە سازکرن

karwanhaji