شبكة لالش الاعلامية

لێگزیسی 2025 ببینە

لێگزیسی 2025 ببینە

وشه‌:

کۆمپانیای لێگزیس ڕای گەیاند کە بۆ ساڵی 2025 یەکێک لە ناوازەترین ئۆتۆمبێلی کارەبایی نمایش دەکەن کە ئێستە تەنیا دیزاینەکەی ئاشکرا کراوە و بەشێوەی وێنە خراوەتەڕوو کە چۆن دەبێت.

ماڵپەڕی ”caranddriver” ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئەم ئۆتۆمبێلە لە کۆنسێپتی کارەبایی بە مۆدێلەکەیشی ” LF-Z” دەبێت کە تازەترین جۆرە و کۆمپانیاکە بۆ ساڵی 2025 بەکاریان دەخات و ئەم مۆدێلەیش یەکەمین دەبێت کە دەخرێتە بواری بڵاوکردنەوە.

جیاواز لە هەر بەرهەمێکی کارەبایی پاترییەکەی هەمان هێزی ئۆتۆمبێلێکی 10 پستۆنی هەیە

ئەوەی لەبارەی بەرهەمەکەوە ئاشکرا کراوە ئەوەیە کە چەند ژمارەیەکی دیاریکراو لەم بەرهەمە دروست دەکرێت، کۆمپانیاکە ئەوەیشی ئاشکرا کردووە کە کۆنسێپتە نوێیەکە تەنیا بەکارەبا کاردەکات و پاترییەکەیشی هێزی 10 پستۆنی هەیە، لەگەڵ چەندان تایبەتمەندی و دایزاینی ناوازە کە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکە لە 2025 ئاشکرا دەکرێت.

لێگزیس یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتییه‌ ناوازه‌كان، لیگزیس كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه‌ و له‌ ساڵی 1898 دامه‌زراوه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی پیاوێكی بازرگان به‌ناوی “ئیجی تۆیۆدا” كه‌ ئێسته‌ ئۆفیسی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته‌ “ناگۆیا” له‌ ژاپۆن و یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كان كه‌ مانگانه‌ و ساڵانه‌ به‌رهه‌می به‌هێز ده‌خه‌نه‌ بازاڕه‌وه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هه‌فت ئامۆژگاری بۆ درێژبوونا ته‌مه‌نێ پاتريا مۆبایلێ

Lalish Duhok

ئایفۆنا رووسی تێ دروستکرن

Lalish Duhok

Whats up تایبەتمەنديا ڤیدیۆیا گرۆپا زێده‌كر 

Lalish Duhok