شبكة لالش الاعلامية

تایبەتمەندییەکا ھه‌ڤ شێوێ فەیسبووکى بۆ ئینستاگرام دئێته‌ زێده‌كرن

تایبەتمەندییەکا ھه‌ڤ شێوێ فەیسبووکى بۆ ئینستاگرام دئێته‌ زێده‌كرن

باسنيوز:

بەرپرسانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، تایبەتمەندییەکی نوێ و ھاوشێوەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بۆ تۆڕەکە زیاد دەکەن.

میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە لە داھاتوویەکی نزیکدا، بەرپرسانی ئینستاگرام، تایبەتمەندیی وەڵامدانەوەی کۆمێنت بە شێوەی تایبەت (Reply) بۆ تۆڕەکەیان زیاد دەکەن، بەو تایبەتمەندییەش بەکارھێنەرانی ئیسنتاگرام دەتوانن وەڵامی یەک بە یەکی کۆمێنتەکان، لە شوێنی خۆیدا بدەنەوە.

ماوەیەکی زۆرە تایبەتمەندیی (Reply) بۆ فەیسبووک زیاد کراوە، ئێستاش کە کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی، خاوەنی ئینستاگرامە، ئەو تایبەتمەندییە بۆ ئینستاگرامیش زیاد دەکات.

ئینستاگرام لە ساڵی 2010دا کارا کرا، ئێستا بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، ھەروەھا ڕکابەری لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەدا دەکات.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

تويته‌ر دێ تايبه‌تمه‌نديه‌كا نوى به‌رده‌ست كه‌ت

Lalish Duhok

چی ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندا نوو یا سناپچات دزانن؟

Lalish Duhok

چاوانيا راگرتنا ریکلامێن بێزارێن ڤایبەر و مێسنجەرى

Lalish Duhok