شبكة لالش الاعلامية

یوتیوب کارەساته‌ك ئينا

یوتیوب کارەساته‌ك ئينا 

خەندان 111912017_yout
تۆڕی کۆمەڵايەتی يوتيوب کە لەلايەن کۆمپانيای گوگڵەوە بەڕێوەدەبرێت و خاوەندارێتی دەکرێت، کارەساتێکی گەورەی ناوەتەوەو لەلايەن گروپێکەوە ياریی پێدەکرێت.

ماوەيەکە گروپێک بەناوی چەتەی دەريایی پۆرنۆگرافی لە رێگەی چەند تەکنيکێکی بەرزەوەو سوود وەرگرتن لە کەلێنەکانی گوگڵ توانيويەتی بچێتە سەر داتا سێرڤەری يوتيوب و لەوێوە چەندين بابەتی پۆرنۆ و فيلمە سێکسييەکان بڵاوبکاتەوە.

لەوبارەيەوە پێگەی (fossbytes) بڵاويکردووەتەوە لە چەند ناوچەيەک و بەشێوەی ئاشکراکرا، ئەو گروپە لەماوەیەکی کەمدا چەندين ڤيديۆی فيلمە سێکسييەکانی بڵاوکردووەتەوە لە کاتێکدا يوتيوب چەندين فلتەر و تەکنيکی بۆ رێگەگرتن لەوکارە داناوە.

ڤيديۆ بڵاوکراوەکان

هەروەها ئاماژەشيان بەوەداوە ئەو گروپە سەرەڕای بڕينی کەلێنەکان بەجۆرێک خۆيان لە فلتەرەکانی يوتيوب پاراستووە کە پێشتر نەشکێنراوە هەربۆيە ڤيديۆ پۆرنۆکان بە ئاسانی بەناو يوتيوبدا بڵاوکراونەتەوە و خودی کۆمپانياکەش دوای ئاگادارکردنەوەيان تەنيا سڕينەوەو رەشکردنيان لەدەستهاتووە.

هەربۆيە شارەزايانی بواری تەکنەلۆژيا هۆشدارييان داوە لەوەی پێويستە کەسانی بەرپرس بە دروستی مامەڵە لەگەڵ منداڵەکانيان بکەن و رێگە نەدەن يوتيوب بەبێ چاودێریی خۆيان بەکاربهێنن چونکە لە ئێستادا واگونجاوە ئەو تۆڕە کەسانی سەرو ١٦ ساڵ بەکاريبهێنن.

هۆکارێکی ديکەش وايکردووە يوتيوب مەترسيدارتر بێت بوونی چەند کۆمپانيايەکە کە لە بەرانبەر زيادبوونی ژمارەی بينينی ڤيديۆکانيان سەريان خستووەتە سەر بابەتە نەشياو و دانانی لينکە پۆرنۆکان.

لە ئێستادا واباشترە منداڵان بەرنامە تايبەتەکەی يوتيوب بەکاربهێنن کەناوی يوتيوب کيدس (youtube kids) ـەو لە هەموو روويەکەوە بۆ منداڵان پارێزراوەو گونجاوە بۆ بەکارهێنان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

گۆگلێ 550 ھزار دۆلار بۆ ئەندرۆیدێ تەرخان کرن

Lalish Duhok

تایبەتمەندییەک بۆ کۆمێنتا فەیسبووکى هاته‌ زێده‌كرن

Lalish Duhok

نووترین زانیاری دزه‌پێكراو ده‌رباره‌ی ئایفۆنا8

Lalish Duhok